ته‌مووز 16, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

پەلاماری بە درۆن بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم 

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی پەلاماری دووبارەیان کرد بۆ سەر چەن کێڵگەی نەوتی لە ناوچەی زاخۆ لە هەرێمی کگوردستانی عێراق بە کەڵک وەرگرتن لە سێ فڕۆکەی بێ فڕوکەوان 

2-

شەرمەزارکردنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەکانی بوقاعی باکووری ، بەعلبەک و هەرمەڵ لە لوبنانی بە توندی مەحکووم کرد و لە ئاکامدا 24 هاووڵاتیی لوبنانی شەهید و بریندار بوون

3-

ڕاکێشرانی تیرۆریستانی بیانی لە سوریا لەلایەن جۆلانییەوە  

ئەحمەد شەعراوی کارناسی بڵاڤۆکی نەشناڵ ئینترسێت ڕایگەیاند  جۆلانی بۆ پاراستنی حکومەتی کاتی خۆی لە سووریا و پاراستنی خۆی لە کودەتایەکی نێوخۆیی تیرۆریستانی بیانی لە ناو سوپای سووریا دادەمەزرێنێت

4-

زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی تێکهەڵچوونی سویدە لە سوریا

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانیانی تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی جۆلانی و دروزیەکان لە پارێزگای سویدە لە باشووری سوریا بۆ ٢٠٣ کەس زیادیکردووە

5-

جەختی حیزبوڵڵای لوبنان لە سەرخۆڕاگریی حکوومەت لە بەرامبەر دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی

عەلی فەیاز، نوێنەری بلۆکی وەفاداری  بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان جەختی کرد کە حکومەت ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی لەسەر شانە

6-

پیلانی ئەمریکا بۆ چەک داماڵینی خۆڕاگری عێراق

بەپێی هەواڵی میدیاکان، هەرچەندە ئەمریکا بە گوشارخستنە سەر حکومەتی عێراق هەوڵی چەکداماڵینی گرووپە خۆڕاگرییەکانی ئەو وڵاتە دەدات، بەڵام ئەم گرووپانە ئەم پیلانگێڕییە ڕەتدەکەنەوە و دەسەڵاتی خۆیان بە ڕێگرییەک لە دژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەزانن