ته‌مووز 17, 2025 08:37 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

دەنگدانەوەی وتەکانی ڕێبەری شۆڕش لە میدیاکانی جیهاندا

میدیاکانی جیهان وێڕای ئاماژە بە وتەکانی دوێنێی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیداری بەرپرسانی دەزگەی دادەوانیی، ڕوانگەی ڕێبەری شۆڕش لە سەرکەوتنەکانی گۆڕەپانی سیاسی و سەربازیی ئێرانیان بە نیشانەی هێزمەندیی ئێران لە وەڵامدانەوە بە هەر دەسدرێژکارییەکی شیمانەیی دوژمنان لێکدایەوە.

2-

چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە

رژیمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند ناوچەی غەززە لەوان قوتابخانەی "ئەبوحەلو"ی کەمپی بورەیجی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، دەیان فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.

3-

درێژەی زەبروەشاندنی یەمەنییەکان لە رژیمی زایۆنی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی هێرشی مووشەکی و درۆنیی سەر ناوچەی نەقەب، فڕگەی بن گوریۆن و بەندەری ئومم ڕەشراش بەمووشەکی بالستیکی جۆری زولفەقار و زەبروەشاندن لە رژیمی زایۆنی کرد.

4-

ئیدانەکرانی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریا

خەڵکی ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لەوان حەماە لە باکوری دەمشق بە سازدانی خۆپێشاندان، دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر وڵاتەکەیان شەرمەزار کردو جەختیان کردەوە لەسەر کۆتایی هێنان بە دەسوەردانی ئەو رژیمە لە کاروباری ناوخۆی سوریا.

5-

شەرمەزارکرانی جیهانیی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریا

وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەوان نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەب، کۆماری ئیسلامیی ئێران، عێراق، عەرەبستان، تورکیا، لوبنان، یەمەن، گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریایان بەتوندی شەرمەزار کرد.

6-

هێرشێکی درۆنیی دیکە بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، جارێکی دیکە لەڕێی درۆنێکی بۆمب ڕێژکراوەوە، کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی بەئامانج گیراوە کە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.