ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 17-07-2025/ رەت کرانەوەی ئیدیعا دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا لەبارەی یەمەن
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
رەت کرانەوەی ئیدیعا دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا لەبارەی یەمەن
باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدیعا و تۆمەت پاڵدانی ناراستی ئەمریکا دژی ئێران سەبارەت بە یەمەن و دەریای سوری رەت کردەوە.
02
پاشەکشەی سوپای سوریا لە سوەیدا
سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا ئیدیعایان کرد؛ هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا پاش بۆردومانەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر بنکەو بارەگاکانیان لە پارێزگای سوەیدا، کشانەوە لەو شارەیان دەسپێکرد.
03
مێدوێدێف: کاتی ناسینی ترۆریستی راستەقینەیە
"دیمیتری مێدوێدێف" یاریدەری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی رووسیا لە کاردانەوە بە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریا، پێی داگرت، ئێستا، کاتی ناسینی ترۆریستی راستەقینەیە لە جیهاندا.
04
سانسۆری ئاماری خۆکوژیی لە سوپای رژیمی زایۆنی
شرۆڤەکارێکی رۆژنامەی زایۆنیی یەدیعوت ئاهارنۆت لەقاوی دا: سوپای رژیمی زایۆنی، زانیارییەکانی هاوپێوەند بە خۆکوژیی لەنێو سەربازانی ئاسایی و یەدەک و هەروەها وابەستەبوونی زۆرێ لە چەکداران بە بەکارهێنانی دەرمانگەلی دەروونی، سانسۆر دەکاو میدیاکان بەنهێنی ڕادەگرێ.
05
کەمکرانی٢٠٠بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق
وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشی درۆنیی ئەم دواییەی سەر ژێرخانە نەوتییەکانی هەرێم، بووەتە هۆی ڕاگیرانی بەرهەمهێنانی رۆژانە ٢٠٠هەزار بەرمیل نەوت و تەنانەت ڕاگیرانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ژمارێک کێلگەی نەوتی.
06
یارمەتیی١٠٠ملیارد یۆرۆیی ئوروپا بە ئوکرانیا
"پیتەر سەرافین" کۆمیسێری بودجەی ئوروپا سەرلەئێوارەی شەوی ڕابردوو وتی کە کۆمیسیۆنی ئوروپا پێشنیاری داوە هەتا بەبیانووی بنیات نانەوە، ١٠٠ملیارد یۆرۆ یارمەتیی دراڤیی تەرخان بکا بە ئوکرانیا.