ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-07-2025/ جەولانی دیمەشقی جێ هێشت، وەزیری بەرگریی سووریا تیرۆر کرا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
جەولانی دیمشقی بەجێھێشت، وەزیری بەرگریی سوریا تیرۆر کرا
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند ئەحمەد شەڕع سەرۆکی دەسەڵاتداری سوریا ، لە گەڵ بنەماڵەکەی دیمشقی بەجێھێشتووە و سێ کەس لە ئەندامانی باڵای حکومەتەکەیشی لەوان وەزیری بەرگریی تیرۆر کراون . ھەروەھا تیپێکی سەربازیی لە ھەنگاوێکی کتوپڕدا خۆیان بە بینای ڕادیۆ تەلەفزیۆندا کردووە تا بەسەر کارەکانیدا چاودێری بکەن .
2
قەسام بۆ لەشکەریانی زایۆنی : چەکدانێن و دەستان بەرزکەنەوە
گوردانەکانی قەسام بە بڵاوکرنەوەی ڤیدیۆیەک ڕوو لە لەشکەریانی زایۆنی لە کەرتی غەززە وشداری دا دەستی بەھێزی خەباتکارانی فەلەستینی دەگاتە ئەوان ، کەوایە باشترە چەک دانێن و خۆبەدەستەوە بدەن . لە کۆتایی ڤیدیۆیەکەدا ڕوو لە لەشکەریانی داگیرکەر ھاتووە : یەخسیربوون باشترە لە کوژران.
3
ئەردۆغان : ئەگەر ئیسڕاییلی دڕندە پێشی پێ نەگیردرێت ، ناوچەکە و جیھان ئاگر ئەدات
سەرۆکی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئیسراییل ڕژێمێکی تیرۆریستیە کە ھیچ پڕەنسیپێکی نیە ، جەختیکردەوە ئەگەر ئەم دڕندەیە خێرا پێشی پێ نەگیردرێت ، لە ئاگردانی ناوچەکە و جیھان دوودڵ نابێت .
4
وه‌زیرێکی عێراق: چاره‌سه‌ری کێشه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌کرێت
خالید به‌تاڵ وه‌زیری پیشه‌سازی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان، چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام له‌خۆده‌گرێت که چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه ده‌کات که ساڵانێکه له‌نێوان هه‌ردولا هه‌ڵپه‌سێردراون.
5
قوربانیانی باران لە پاکستان ، 63 کوژراو و 200 بریندار
بارانی بەلێزمە لە پاکستان ھەروا قوربانی لێدەکەوێتەوە و تەنیا لە یک ڕۆژدا 63 کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسی بەرکەوتن . بە ھۆی ڕووداوەکانی سەرچاوەگرتووە لە بارانەوە لە ویلایەتی پەنجاب ، باری نائاسیایی ڕاگێندراوە .