ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-07-2025/ پەلامارە نوێکانی ڕژیمی زایۆنی بۆسەر سووریا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
پەلامارە نوێکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر سوریا
ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی دەستدرێژیەکانی خۆیدا بۆسەر سوریا و بە بیانووی داکۆکیکردن لە دەرزوویەکان ، پەلاماری نوێی کردە سەر ئەم وڵاتە . میدیا عیبریەکان ڕایانگەیاند ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی چەند پەلامارێکی کردە سەر شاری حومسی باشوری سوریا .
2
زاڵبوونی عەشایری سوریا بەسەر چەند بەشێکی سوەیدا
عەشایەری سوریا بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی گشتی لە شەوی ڕابردووەوە بەرەو پارێزگەی سوەیدا جوڵەیان کردووە . ھێزەکانی عەشایر چوونەتە نێو شاری سوەیدا و بە خێرایی لە گوندەکانی دەوربەر پێشڕەوییان کردووە و کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆری ناوەندی پارێزگاکەیان گرتووەتە دەست .
3
شەھیدبوونی ۹۴ فەلەستینیی دیکە لە غەززە
لە درێژەی دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ، ژماری شەھیدانی ئەم ناوچەیە گەیشتە 58 ھەزار و ۶۶۷ کەس. وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند لە 2۴ کاتژمێری رابردوودا۹۴ کەس لەم ناوچەیەدا شەھید و ۳۶۷ کەسی دیکە بریندار بوونە .
4
سەرۆکی بەرازیل : نرخنامەکانی تڕەمپ دەستبڕینی قەبوڵنەکراوە
لۆلا داسیلڤا سەرۆکی بەرازیل ، گەف و ھەڕەشەی سەرۆکی ئەمریکای بۆ داسەپاندنی نرخنامەی سەتی پەنجا بەسەر کاڵا بەرازیلیەکان بە دەسبڕینی قەبوڵنەکراو نابرد .
5
یونسکۆ تیرۆری ستافی میدیای نیشتمانیی ئیدانە کرد
خاتوو ئۆدری ئێزۆلە سکرتێری گشتیی یونسکۆ ، تیرۆری ستافی میدیای سەدا وسیمای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دەست لەشکەریانی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد . ناوبراو لێکۆڵینەوەی خێرا و تۆکمەی لەمبارەوە داواکرد .