ته‌مووز 18, 2025 13:30 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

بەیاننامەی دیمشق لە بارەی کشاندنەوەی ھێزەکانی لە سوەیدا

سەرۆکایەتی کاتیی سوریا ڕایگەیاند بە ئاڕاستەی وڵامدانەوە بە نێوبژیکاریەکان ، بڕیاریداوە ھێزەکانی لە پارێزگەی سوەیدا بکشنێتەوە . پاشەکشەی ھێزەکانی جەولانی بۆ بنکەکانی خۆیان بە مەبەستی بەدیھێنانی دەرفەتە بۆ ئاگربەس لە پارێزگەی سوەیدا . 

 

2

ئیسراییل مەتدرسیدارترین ھەڕەشەیە بۆسەر ئاشتیی ناوچەکە

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵیۆز و نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ، پەلامارەکانی ئەم دواییانەی ڕژێمی ئیسراییلی شەرمەزار کرد و گوتی : ئەم ھەنگاوانە نیشاندەری تاوسەندنی بارگرژیی مەترسیدار لە لایەن ڕژێمێکە کە تا ئیستاش چەند بەشێکی خاکی سوریای بە نایاسایی داگیرکردووە و وێڕای پێشێلکردنی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتیی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ، درێژە ئەدات بە داگیرکاری . 

 

3

ئیلھام ئەحمەد : ئامانجی ئێمە تێکەڵبوونە نە چەکدانان

ئیلھام ئەحمەد لە بەرپرسانی باڵای کوردانی سوریا گوتی : لە گەڵ تورکیا لە پێوەندی داین . ناوبراو چەکداماڵینی ھەسەدەی ڕەتکردەوە و گوتی : ئامانج ، تێکەڵبوون لە نێو داڕشتی حکومەتی سوریایە و لەسەر درێژەی دانوستان وپێویستیی نەھێشتنی خراپ لێکگەیشتنەکان جەختی کردەوە . 

 

4

بارانبارینی به‌خوڕ ژماره‌یه‌ک گیانله‌ده‌ستدان و ئاواره‌بونی هه‌زاران که‌سی لێکه‌وته‌وه‌

لە ئەنجامی بارانبارینی به‌خوڕ که‌  سه‌رانسه‌ری کۆریای باشوری گرتوه‌ته‌وه‌، ‌ چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و که‌سێکیش بێسه‌روشوێنه‌ و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار که‌سی دیکه‌ش ئاواره‌بوون .

 

5

ناتۆ : بەراییەکانی ڕادەستکردنی سیستمی پاتریۆت بە ئۆکراین خەریکە ئەنجامدەبێت

فەرماندەی ھێزە یەکگرتووەکانی ناتۆ لە ئەوروپا ڕایگەیاند ، بەراییەکانی ڕادەستکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت بە ئۆکراین خەریکە ئەنجامدەبێت .