ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-07-2025/ ڕەخنەی نەعیم قاسم لە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ڕەخنەی نەعیم قاسم لە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕەخنەی لە بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان گرت و وتی: ئامانجی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان و سووریا فراوانخوازی و داگیرکارییە
2-
بەردەوامبوونی زەبری سوپای یەمەن لە ڕژێمی زایۆنیستی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند بە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی "فەلەستین-٢" فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەلئەبیبیان کردە ئامانج.
3-
جەختی ئەبوعوبەیدە لەسەربەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران
وتەبێژیگوردانەکانی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، بە ئاماژەدان بە پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: بێ گومان بەردەوام دەبین لە شەڕی بە دژی داگیرکەرانی زایۆنیستی لە غەززە
4-
توند بوونەوەی پێکدادانەکان بە کوژرانی زیاتر لە ٧١٨ کەس لە سویدە
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، بە ڕاگەیاندنی توند بوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان دەروزییەکان و جۆلانی، ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٧١٨ کەس کوژراون و ٦٩٨ کەسیش بریندار بوونە
5-
یارمەتی وەرگرتن لە ڕژێمی زایۆنی حەرامە
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە سووریا بە ئاماژەدان بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لەم وڵاتە، یارمەتی وەرگرتن لە دوژمنی زایۆنیستی بە حەرام و خیانەت دەر حەق بە گەلی سووریا زانی
6-
ڕەخنەی ساڵح موسلیم لە قسەکانی نوێنەری ترەمپ بۆ کاروباری سوریا
ساڵح موسلیم، سەرۆکی پەیەدە ڕەخنەی لە قسەکانی نێردەی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا گرت و وتی: بە دڵنیاییەوە ئێمە دژی جیابوونەوەین، بەڵام بەبێ ڕێککەوتن تەسلیمی داماڵینی چەک نابین.
7-
پێکدادان لە نێوان لاگرانی دوو تیمی تۆپی پێی زاخۆ و دۆهوک
لە یاری کۆتایی جامی سڕینەوەی عێراقلە نێوان هەردوو تیمەکانی زاخۆ و دۆهوک کە تیمی دۆهوک لە پێناڵتی دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، پێکدادانێکی توند لەنێوان هاندەرانی ئەو دوو تیمە ڕوویدا