ته‌مووز 19, 2025 10:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

1

ڕەخنەی بەقایی لە هەڵوێستی ئەوروپا لەحاند سوریا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەیاننامەی یەکێتیی ئەورووپا کە دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریایبە  " توند بوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لە سووریای"، زانیوە بە نموونەیەکی ڕوونی گۆڕینی  ڕاستییەکان لە قەڵەم دا

 

2- 

شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا

گەیر پێدەرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا، پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای  بە بیانووی پشتیوانی لە دروزیەکان،  شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە دەبێ دەستبەجێ ئەم دەستدرێژییانە ڕابگیردرێن

 

3- 

دامەزراندنی ئاگربەس لە نێوان جۆلانی و ڕژێمی زایۆنیستی

لە کاتێکدا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا بەردەوامە، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ڕێککەوتنی ئاگربەست نێوان جۆلانی و نەتانیاهۆی ڕاگەیاند

 

4- 

درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای زایونی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، بە تایبەت خان یونس، جەبەلیا، ئەلبەرێج و شاری غەززە، دەیان فەلەستینی شەهید و بریندار بوون

 

5- 

ڕێپێوانی دژە زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی جێنین

فەلەستینییەکانی دانیشتووی شاری ڕەببە لە ڕۆژهەڵاتی جەنین لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی "جەبەل ئەلسەلامە" لە دەوروبەری ئەو شارە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستەوە خۆپیشاندانیان کرد

 

6- 

بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی میدیاییەکان، لەدوای ڕاگەیاندنی چەکداماڵینی پەکەکە، سوپای تورکیا 11 پەلاماری  بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، لەوانە چیای مەتینا کە ئەمەش نیگەرانی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە

 

7-

3 کوژراو لە تەقینەوەیەکدا لە ناوەندی پۆلیسی لۆس ئەنجلس

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی مۆنتری پارک- لە شاری لۆس ئەنجلس سێ  ئەفسەری پولیسی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە.