ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-07-2025/ بەردەوامی پێکدادانەکان لە سویدە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
بەردەوامی پێکدادانەکان لە سویدە
لە کاتێکدا کەسایەتییە ئایینی و ناوخۆییەکانی سویدە و دەرعا هەوڵیان دەدا بۆ دامەزراندنی ئاگربەس لە سویدە ، ئەندامانی سەر بە حکومەتی جۆلانی ڕەتیانکردەوە ڕێککەوتنەکە قبوڵ بکەن و بە "شکست"یان زانی.
2-
ئاگربەستی جۆلانی و ڕژێمی زایۆنی لە دۆخێکی نادیاردا
لە کاتێکدا کە نووسینگەی بەناو سەرۆک کۆماریەتی سوریا ئاگربەستی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی پشتڕاست کردووەتەوە، گرووپە جەماوەرییەکانی سووریا ئەم ئاگربەستە بە مەرجی چوونەدەری داگیرکەران لە خاکی خۆیان دەزانن
. 3-
توندبوونەوەی برسێتی لە غەززە
هاوکات لەگەڵ درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە برسێتی لە غەززە قەیرانی مرۆیی توندتر کردووەتەوە
. 4-
زەبری خۆڕاگری لە سوپای ڕژیمی زایۆنی
لە پەلاماری خۆڕاگریی فەلەستین بۆ سەر سەربازانی زایۆنی لە غەززە، چەند سەربازێکی زایۆنیستی بریندار بوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان نالەبارە
5-
یەمەن بەردەوامە لە هێرشەکانی دژ بە ڕژیمی زایۆنی
حیزام ئەسەد، ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بە ئاماژە بە درێژەی هێرشەکانی دژە زایۆنیستی،وتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سوپرایزی زیاترمان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ
. 6-
ڕۆڵی پەرلەمان لە پڕۆسەی ئاشتی تورکیادا
ئەندامانی شاندی ئیمرالی دوای دیدار لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی تورکیا، لەوانە ئاکەپە، مەهەپە، جەهەپە، و...، جەختیان لەسەر ڕۆڵی پەرلەمان و گەرەنتی یاسایی لە پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی کردەوە
7
کوژراو لە تەقینەوەیەکدا لە ناوەندی پۆلیسی لۆس ئەنجلس
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی مۆنتری پارک- لە شاری لۆس ئەنجلس سێ ئەفسەری پولیسی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە.