ته‌مووز 20, 2025 08:21 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

بەرزبوونەوەی ژماری شەھیدان لە غەززە

وەزاڕەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا 133 کەس لە غەززە شەھید بوونە . وەزاڕەتی تەندروستیی غەززە ھەروەھا باسی شەھیدبوونی سێ منداڵی کرد بە ھۆی برسیەتی و بێخۆراکی .

2

خۆپشاندان لە عەمان بۆ داکۆکی لە غەززە

ژمارێک لە خەڵکی ئەردەن بە کۆبوونەوە لە ناوەندی شاری عەمان ، وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی لە دانیشتوانی کەرتی غەززە ، ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان گەمارۆدانی ئابووری و پەلاماری سەربازیی لە دژی کەسانی مەدەنییان شەرمەزار کرد . 

3

ڕێککەوتنی ئاگربەس لە سوەیدا

سەرچاوە فەریەکان لە وەزاڕەتی نێوخۆی سەرھەداوانی سوریا ، ھەواڵی دەسڕاگەیشتن بە ڕیککەوتنی ئاگربەسی کرد لە نێوان ھەموو لایەنەکانی شەڕ و پێکدادان .

4

عەراقچی:بۆ دانوستان ، لایەنی بەرامبەر دەبێ ئیرادەی ڕاستینە نیشان بدات

وەزیری درەوەی ئێران لە دیمانەیەکدا لە گەڵ( سی جی تی ئێن)ی چین گوتی : ئیمکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنێکی دانوستان لەسەرکراو ھەیە . بەڵام پێویستیی بە ئیرادەی جیددی و ڕاستینە لە لایەن لایەنی بەرامبەرەوە ھەیە بێ بژارەی سەربازیی . 

5
ڕادەستکردنی ڕۆژانە 230 ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم بە بەغدا

سۆرران عومەر نوێنەری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ، ڕایگەیاند بە پێی ڕێککەوتنی نوێ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدڕاڵ ، چوار لیژنەی پسپۆڕیی بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتن پێکدێت . خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی مایش بەستراوەتەوە بە ڕادەستکردنی ڕۆژانە 230 ھەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپاینای سۆمۆ.

6
  ڕوسیا ڕێککەوتنی سەربازیی مێژوویی لە گەڵ ئاڵمانی ھەڵوەشاند 

ڕوسیا بە فەرمی ڕێککەوتنی ھاریکاریی سەربازی – تەکنیکی چەند دە ساڵەی خۆی لە گەڵ ئاڵمانی کە لە میانی شەڕی ئۆکراین بووە بە یەکێک لە سەرەکیترین لاگران و دابینکەرانی چەکەمەنی بۆ کییەف ، ھەڵوەشاندووە .