ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-07-2025/ تێکھەڵچوونی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی لە گەڵ ناڕازیان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
تێکھەڵچوونی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی لە گەڵ ناڕازیان
خۆپێشندانی حەوتانەی دژی شەڕ لە قودسی داگیرکراو ئەم حەوتەیەش بەڕێوەچوو ، ئەم خۆپێشاندانە بوو بە گۆڕەپانی تێکھەڵچوونی پۆلیسی ئیسراییل لە گەڵ ناڕازیان .
02
وتووێژی بە تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سویس
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ ھاوشانی سویسیی خۆیدا گوتی : ھەڵوێستی لاگرانەی ھەندێ وڵاتی ئەوروپایی بۆ پاسادانی ھەنگاوە دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا ، دەبێتە ھۆی بەئاسایی کردن و برەوپێدانی یاساشکێنی و تاوسەندنی نائەمنیی لە ئاستی ناوچەکە و جیھاندا .
03
ڕاگیرانی ھاریکاریی زانکۆی فلۆرانس لە گەڵ دامەزراوە زانستیەکانی ڕژێمی زایۆنی
زانکۆی فلۆرانس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەدوای داوای زیاتر لە 500 کەس لە ئەندامانی لێژنەی زانستیی ، فەرمانبەران ، توێژەران و خوێندکارانی ئەم زانکۆیە ، ھاریکاریی خۆی لە گەڵ چەند دامەزراوەی زانستیی لە ئیسراییل ڕاگرتووە .
04
وتووێژی نوێنەری تڕەمپ و مەزلووم کۆبانی
شەوی رابردوو تام باراک ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاباروباری سوریا ڕایگەیاند لە گەڵ فەرماندەی ھێزەکانی دیموکراتیکی سوریا دیدار و وتووێژی کردووە .
05
کاردانەوەی مسکۆ بە ھەڕەشە و ئیدعای ئەم دواییانەی تڕەمپ لە بارەی بریکس
سێرگی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کاردانەوە بە ھەڕەشەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانانی نرخنامەی سەتی دە لەسەر بریکس و شەریکە تیجاریەکانی لە حاڵەتی ھەوڵدان بۆ دۆڵارسڕینەوە ، جەختیکردەوە لەم ھاوپەیمانیە ناوچەییەدا کەس بە دوای بەدیلێک بۆ دۆڵار نیە .