ته‌مووز 20, 2025 13:21 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01
ڕۆکێتبارانی شارۆکەکانی ڕژێمی زایۆنی

گوردانەکانی قودس ( لقی سەربازیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین) ئەمڕۆ ڤیدیۆیەکی لە ڕۆکێتبارانی شارۆکە ئیسراییلیەکان لە کەرتی غەززە لە بەشێک لە نەبەردی ئەلئەقسا بڵاوکردەوە . 


02
جموجۆڵی سەربازیی لە سەر سنوورەکانی سوریا

لە کاتێکدا کە ناوچە سنووریەکانی نزیک بە ھێڵی ئاگربەسی سوریا لە باری ئامادەباشیدان ، ھێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەی مەنتەز ھەجولان نزیک بەنداوی ئەلمەنتەرە لە سنووری میانیی قونەیتەرە جێگیر بوونە . 

 

03
سویدیەکان تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیان شەرمەزار کرد 

سەرچاوەکانی ھەواڵ ڕاپۆریاندا لاگرانی فەلەستین لە ستۆکھۆڵمی پێتەختی سوید بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بۆردومانی پەتاپەیتای فێرگە و نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لە لایەن ئەرتەشی زایۆنیەوە خۆێشاندانیان بەڕێوەبرد . 

 

04
دانپیاھێنانی لیبەرمەن بە تەریک مانەوەی ئیسراییل لە جیھاندا

ئاڤیگدۆر لیبەرمەن وەزیری جەنگی پێشووی ڕژێمی زایۆنی دانی نا بە تەریک مانەوەی ئیسراییل و کابینەی نەتانیاھوو لە جیھاندا . 

 

05
مەشقی سەربازیی ھاوبەشی دەریایی ئێران و ڕوسیا سبەی بەڕێوەدەچێت

مەشقی سەربازیی چەند ڕەھەندیی فریاگوزاریی و ڕزگارکردنی دەریایی 2025
 (CASAREX ۲۰۲۵) بە میوانداریی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئسیلامیی ئێران لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دەریای خەزەر بەڕێوەدەچێت . 


06
بەیاننامەی گروپی 20 لە بارەی ئاڵنگاریەکانی بە ھۆی نرخنامەکانی تڕەمپ

وەزیرانی دارایی گروپی 20 ڕایانگەیاند بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نیگەرانیەکانی ھاوپێوەند بە نرخنامە تیجاریەکانی ئەمریکا ڕەوینەوەیان بەخۆوە نەدیوە ، ئابووریی جیھان تا ئێستاش ڕووبەڕووی نادیاریی قورس و ئاڵنگاریی ئاڵۆزکاوە .