ته‌مووز 21, 2025 08:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

١٠١٧کوژراو لەماوەی یەک حەوتەدا لە "سووەیدا"ی سوریا

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند؛ لە ماوەی یەک حەوتە شەڕ و پێکدادان لە سووەیدای سوریا، ١٠١٧ کەس کوژراون و ١٩٤ کەسیش بەدەست چەکدارانی سەر بە حکومەتی کاتیی جۆلانی ئێعدام کراون.

2

یونیسێف: غەززە بووە بە گۆڕستانی منداڵان

وتەبێژی ناوچەیی یونیسێف وتی: لەبەر کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیهانی، غەززە بووە بە گۆڕستانێک بۆ منداڵان. رژیمی زایۆنی، هۆکاری سەرەکیی کارەساتی مرۆییە. گەمارۆ و پێش گرتن بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان، مردن وگیان لەدەستدان لە غەززەی گەیاندووەتە لوتکە.

3

وشداریی حیزبوڵڵا لەبارەی پیلانی ئەمریکی-زایۆنی دژ بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

"حوسێن حاج حەسەن" ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداریی بەرامبەر خۆڕاگریی لوبنان، وێڕای وشداریدان لەمەڕ پیلانی ئەمریکی-زایۆنی لەناوچەدا، وتی: ئامانج لەو پیلانە، زاڵبوون بەسەر جوگرافیاو ئاسایشی وڵاتانی ناوچەیەو دەبێ هەمووان بەرەوڕووی ببنەوە.

4

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: ئێران سەرکەوتنێکی مەزنی بەرامبەر رژیمی زایۆنی بەدەست هێنا

"مەحمود ئەلمەشهەدانی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: رژیمی زایۆنی لە شەڕی ئەم دواییەدا، ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمریکاو چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژاوایی پشتگریی لێدەکرا بەڵام ئەوە ئێران بوو کە سەربەرزانە توانی بەسەر ئەو رژیمەدا سەرکەوێ.

5

هێرشی هاکەرەکان بۆسەر ژێرخانەکانی ئەمریکا

سەرچاوە هەواڵییەکان لە ئەمریکا رایانگەیاند؛ هاکەرەکان هێرشێکی بەرفراوانیان دژی دەم و دەزگە دەوڵەتییەکان، کۆمپانیاکان، زانکۆکان و دامەزراوەکانی وزەی ئەمریکا ئەنجام داو لانیکەم سێرڤەرەکانی دوو دەزگەی فیدراڵی ئەمریکا لەلایەن هاکەرەکانەوە، هاک کران.