ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-07-2025/ ژماری شەهیدانی نان لە غەززە، ٩٠٠ کەسی تێپەڕاند
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
ژماری شەهیدانی نان لە غەززە، ٩٠٠ کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند؛ بارودۆخی گوزەران لە کەرتی غەززە کارەساتبارە و زیاتر لە٩٠٠ کەس لەپێناو هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پارووە نانێک شەهیدبوون و٧١ منداڵیش لەبەر برسێتی و بەدخۆراکی گیانی شیرینیان لەدەست داوە.
2
ئەنجومەنی سەربازیی"سووەیدا": ترۆریستان بە دروشمەکانی داعش لە سوریادا جەنایەت دەکەن
ئەنجومەنی سەربازیی پارێزگای سووەیدا ڕایگەیاند، تاوانکاریی ترۆریستان لە ناوچەدا، بەهەمان دروشمگەلی داعش و بەرەی نوسرە، ئەنجام دەگرێ. ئەو ئەنجومەنە هەروەها ڕایگەیاند، چەند پێشنیارێک دراوە بە دەمشق بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادان و داکۆکی لە کەسانی سیڤیل بەڵام وەڵامێکی جیددیی بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە، نەدراوەتەوە.
3
وشداریی عێراقچی بە ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای سێ وڵاتی ئوروپایی لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی
سەید "عەبباس عێراقچی" لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدیعاکانی ترۆئیکای ئوروپایی لەبارەی چالاک کرانی میکانیزمەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی رەت کردەوەو پێی داگرت؛ نابێ ئەو وڵاتانە بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە بڕیارنامەیەک کە خۆیان پێبەندی نەبوون، جێگەوشوێنی ئەنجومەنی ئاسایش بخەنەژێر پرسیار.
4
کوژرانی سەرکردەیەکی داعش و یاریدەرەکەی لەسنوری عێراق و سوریا
سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە پارێزگای ئەنباری عێراق رایگەیاند، سەرکردەیەکی باڵای گرووپی ترۆریستیی داعش و یەکێ لە یاریدەرەکانی لەئاکامی هێرشێکی درۆنی لەسنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا، کوژران.
5
١٧کوژراو و١١ بێ سەروشوێن بەهۆی بارانبارینی بەلێزمە لە کۆریای باشور
بەرپرسانی کۆریای باشور ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی بارانبارینگەلی بەلێزمەی وەرزیی کە لەپێنج ڕۆژی ڕابردوو-وە لەو وڵاتە دەسپێبووە، ١٧ کەس گیانیان لەدەستداو ١١ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.