ته‌مووز 21, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

ئامانجگەلی دنەدەرانەی ئەمریکا دژی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق

"ئەیوب رەبیعی" ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق، جم و جۆڵەکانی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراقی بە شکستخواردوو زانی و وتی: حەشدی شەعبی، تەنیا ڕێکخراوێکی فەرمی و ئەمنیی نیە بەڵکوو پێشاندەری گیانفیدایی و پاڵەوانییە.

2

هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر "حەڵەب"ی سوریا

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا هێرشی کردۆتەسەر باکوری حەڵەب لە سوریا. ئەو سەرچاوانە ڕاشیانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بنکەو پێگەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(هەسەدە)شیان بۆردومان کردووە.

3

ژەنەراڵی زایۆنی: شەیتان سەرۆکایەتی رژیمی زایۆنی دەکا

"ئالوف ئەیال بن-رووەن" ژەنەراڵی زایۆنی وتی: زۆر توڕەم، شەڕ لە غەززە، شەڕێکی سەیر و وەهمیە؛ گەورەترین هەڕەشە، نەتانیاهویە. کوژرانی١٥هەزار یان ٢٠هەزار منداڵ لە غەززە، سەرکەوتن نیە.

4

ئێران: لەحاند بەرپرسیارکردنی دەسدرێژکاران، کەمتەرخەم نابین

"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەڵێن دەدەین کە لە هیچ دەرفەتێک بۆ پێوشوێن گرتنی مافەکانی ئێران و بەرپرسیارکردنی دەسدرێژکاران، درێخی ناکەین و هاوکات لەگەڵ بە دێکۆمێنت کردنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە هێرشکردنەسەر ئێران، لەهەموو هەلە دیپلۆماسییەکان لەئاستی جیهاندا، کەڵک وەربگرین.

5

ڕووسیا هێرشی نوێی بۆ سه‌ر ئۆکرانیا ده‌ستپێکرد

کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، ئه‌مڕۆ ڕووسیا لە قۆناخێکی تازەدا هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک دەسپێکرد کە بەهۆیەوە، لە "کی یێف"ی پێتەختی ئەو وڵاتە لانیکەم کەسێک کوژرا و چەندین جار ئاگر لە شارەکە کەوتەوە.