ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-07-2025/ خەڵکی غەززە لەبەر قاتی و قڕی گیانی خۆیان لە دەست ئەدەن
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
خەڵکی غەززە لەبەر قاتی و قڕی گیانی خۆیان لە دەست ئەدەن
ئاماری مردن بە ھۆی برسیەتی لە غەززە لە دوو ڕۆژی رابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە 20 کەس . ئیمە ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورەی دەرمانیین و نەخۆشی نوێ لە کەرتی غەززە بڵاوبوونەوە .
02
غەریب ئابادی : لە جڤینی ئەستەموڵ ھەڵوێستمان دەخەینەڕوو
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ھەینی لە ئەستەموڵ سەبارەت بە باسە دیپلۆماتیکیەکان و میکانیسمی سنەپ بەک لە گەڵ ئەوروپا وتووێژ دەکەین و ھەڵوێستی خۆمان دەخەینەڕوو .
03
شەھیدبوونی سنووروانێک لە لێکدانی چەکداری لە سنووری بانە
لە میانی لێکدانێکی چەکداری ، شەوی ڕابردوو لە نێوان ھێزە سنوووروانیەکانی ناوچەی بانە ، یەکێک لە سنووروانانەکان شەھیدبوو .
04
چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعە ، پەلاماری سەر کێڵگە نەوتیەکانی شەرمەزار کرد
چوارچێوەی ھاواھەنگیی ھێزە سیاسیەکانی شیعەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ، پەلاماری سەر کۆمیانیا نەوتیەکان لە ھەرێمی کوردستانی شەرمەزار کرد کە ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆسەر سامانی نیشتمانیی ، بەئامانجگرتنی شوێنی وەبەرھێنان و دەستدرێژی ئاشکرا بۆسەر سەقام .
05
جێگیربوونی جێگە و پلەی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سوریا
لە درێژەی پرۆسەی بەھێزکردنی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا ، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی ئەرتەشی ئەمریکا ڕۆژی رابردوو لە بنکەی خەرابەلجەیر ھەڵکەوتوو لە سنووری میلان نیشتەوە .
06
پەلاماری پۆلیسی کەنەدا بۆسەر خۆپێشاندەرانی لاگری فەلەستین
پۆلیسی کەنەدا بە پەلامار بۆسەر خوپێشاندەرانی لاگری فەلەستین لە شاری تۆرێنتۆ ، ئەوانی سەرکوتکرد .