ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-07-2025/ ناوەندەکانی بەشینەوەی خۆراک ، داوی مەرگی فەلەستینیەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
ناوەندەکانی بەشینەوەی خۆراک ، داوی مەرگی فەلەستینیەکان
بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی فەلەستنیی "معطی"، تا ئێستا 1017 فەلەستینی لە کاتی وەرگرتنی ھاوکاریی مرۆیی شەھید بوونە و 6400 کەسی دیکەش بریندار .
02
پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر بینای WHO لە غەززە
رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی سەرلەبەیانی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند یەکێک لە بیناکانی ئەم دەزگایە کە شوێنی نیشتەجێبوونی ستافی ئەم ڕێکخراوەیە بووە کەوتووەتەبەر پەلاماری ڕژێمی زایۆنی .
03
یەمەن ڕێگای گرت لە فڕینی فڕۆکەکانی تەلەڤیڤ
کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای پەلاماری ئیسراییل بۆسەر بەندەری حودەیدە ، ھێزە چەکدارەکانی یەمەن بە پەلامارێکی موشەکیی نوێ ، فڕگەی بن گۆریونیان دیسان پەک پێخست .
04
عەراقچی : ناتوانین لە بەرنامەی پیتاندنی خۆمان دەسھەڵگرین
وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە دیمانەیەکدا لە گەڵ فاکس نیوز گوتی ، پیتاندن لە ئێران نەوێستاوە ، ھەرچەند زیانی دوای پەلامارەکان جددی و قورس بووە بەڵام ناتوانین دەست لە بەرنامەی پیتاندنی خۆمان ھەڵگرین .
05
پەلاماری بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کاروانی چەکدارانی جەولانی
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ، درۆنی ڕژێمی زایۆنی پەلاماری کردەسەر کاروانێک لە چەکدارانی سەر بە جەولانی لە شارۆکەی شەھبا لە باکووری پارێزگەی سوەیدا .
06
بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە لایەن نوێنەرە کوردەکانەوە
لە کاتێکدا کە کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردووی پەرلەمانی عێراق تەرخاندرا بە پەلامارە خۆفڕیەکان بۆسەر ھەرێمی کوردستان ، زۆربەی ئەندام پەرلەمانە کوردەکان ئەم کۆبوونەوەیان بایکۆت کردووە و سێ نوێنەر لە ھەرێمەوە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون .