ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-07-2025/ عەراقچی: غەززە تا ئێستاش هێمای خۆڕاگری و بێ تاوانییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
عەراقچی : غەززە تا ئێستاش ھێمای خۆڕاگری و بێ تاوانیە
وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەناڵی ئیکسدا نووسی ، پەلامار بۆسەر ریزەکانی ئەو برسیانەی کە چاوەڕوانی وەرگرتنی لەتە نانێک ، قومە ئاوێک و یارمەتی مرۆیین ، نمونەی ھەرە دیاری تاوانی جەنگی و تاوانکاری لە دژی مرۆڤایەتیە .
02
ئالبانیز ئیسراییلی بە نازیسم شوبھاند
راپۆرتنێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری غەززە و لێواری ڕۆژاوا بە دوای شەھیدبوونی کەمئەندامێکی فەلەستینی بە ھۆی برسیەتی ، ڕژێمی زایۆنی بە نازیسم شوبھاند .
03
ئەمریکا : ڕژێمی زایۆنی دابەشبوونی سوریای پێ باشترە
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا بە ئاماژە بەوەی کە دەسوەردانی ئیسراییل لە سوریا لە کاتێکی بەڕاستی خراپدا ڕوویدا ، جەختی کردەوە ڕژێمی زایۆنی وای پێ باشترە سوریا دابەشبێ .
04
وەزیرانی بەرگریی ئێران و ڕوسیا چاویان بە یەکتر کەوت
وەیزری بەرگریی ئێران ڕۆژی رابردوو لە سەردانێکی ڕوسیا لە گەڵ وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد . تەوەری ئەم دیدارە ، بەھێزکردنی ھاریکاریی دوو قۆڵی لە بوارەکانی بەرگری و سەربازییدا بوو .
05
خەرجکردنی مووچە لە ھەرێم بەسترایەوە بە ڕادەستکردنی داھات و نەوت
سەرۆکی لیژنەی ئابووریی و دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بێتوو ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات و داھاتی نانەوتیی بداتەوە بە حکومەتی فێدڕاڵ ، بەغدا خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەسپێدەکاتەوە .
06
بانگەشەی کۆشکی سپی : تڕەمپ لە پەلاماری ئیسراییل بۆسەر سوریا خافڵگیر بوو
کارۆلین لێڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی شەوی رابردوو ئیدعای ئەوەی کرد دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەلاماری ئیسراییل بۆسەر سوریا و کلیسایەک لە کەرتی غەززە خافڵگیر بوو . .