ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-07-2025/ ڕەخنەی نەعیم قاسم لە بێدەنگی موسڵمانان بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ڕەخنەی نەعیم قاسم لە بێدەنگی موسڵمانان بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی غەززە
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە دڕندەیی و دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی غەززە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت جیهانی ئیسلامی و عەرەبی بێ دەنگ بن لە هەمبەر جینۆسایدی خەڵکی غەززە
2-
هێرشی قەسام بۆ سەربنکەی فەرماندەرایەتی ڕژێمی زایۆنیستی
گوردانەکانی عیزەدین قەسام ، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، لە بەیاننامەیەکدا، هێرشی بە ڕاکێتێکی کورت مەودای ڕەجوم بۆ سەر بنکەی فەرماندەرایەتی سوپای زایۆنی ڕاگەیاند
3-
ڕەخنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
سەمین ئەلخیتان وتەبێژی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕەخنەی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە گرت و وتی: ئەوەی لە کەرتی غەززە ڕوودەدات مۆتەکەیەکە کە توندتر دەبێتەوە
4-
پێداگری یەمەنییەکان لەسەر درێژەدان بە ئۆپراسیۆنەکانی دژە زایۆنیستی
جێگری ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی ئەنساروڵای یەمەن بە جەختکردنەوە لەسەر درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی دژە زایۆنیستی لە ئاسمان و دەریاوە جەختی کرد کە هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکانمان بۆ سەر ئامانجە زایۆنیستەکان بەردەوامە
5-
شەهید بوونی 3 سنووروانی ئێرانی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستان
فەرماندەی سنووروانی پارێزگای کوردستان لە حاڵێکدا باسی لە شەهیدبوونی 3 سنوروانی ئێران لە تێکهەڵچوون لە گەڵ تیروریستانی پەژاک کرد کە لە ڕێککەوتنامەی ئاسایشی ئێران و عێراقدا، بەغدا و هەولێر ئەرکمەند ن بە بەرگرتن لە جم و جوڵی گرووپە تیروریستەکان و چەکداماڵینیان
6-
دادگای عێراق سکاڵاکانی لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەتدەکاتەوە
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو سکاڵای ڕەتکردۆتەوە کە تۆمارکراون بۆ ڕاگرتنی یاسای گۆڕینی هەڵەبجە بۆ پارێزگا، و ئێستاش ئەمە یاسایە بەبێ بەربەستی یاسایی خەریکە جێبەجێ دەکرێت.