ته‌مووز 23, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

پزشکیان: قسەکردن لەسەر کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران وەهم وخەیاڵە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لە گەڵ تەلەفیزیونی ئەلجەزیرە بە ئاماژەدان بەوەی کە "قسەی کۆتایی هێنان بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تەنیا وەهم و خەیاڵە" وتی: هێزە سەربازییەکانی ئێران ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر کردەوەیەکی دەسدرێژکارانەی ڕژیمی زایۆنیستی

2-

غەریب ئابادی: میکانیزمی سنەپ بەک نایاساییە

جێگری مافەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەر هەوڵێک بۆ چالاککردنی میکانیزمی سنەپ بەک بە تایبەت سەبارەت بە ڕێککەوتنێک کە ٧ ساڵە جێبەجێ نەکراوە، نایاساییە

3-

خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی برسێتی بەکۆمەڵن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بەوەی کە  دانیشتوانی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی برسێتی  بەکۆمەڵ بوونەتەوە داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە غەززە ی کرد

4-

جەختی ڕیاز مەنسوور لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی 

نوێنەری فەلەستین لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  خوازیاری هەڵگرتنی هەنگاوی بە کردەوەی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بوو

5-

ڕێککەوتنی بەغدا وهەولێر کۆتایی هاتنی ناکۆکی دارایی

  وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییەی بەغدا و هەولێر لەسەر ڕادەستکردنی نەوت و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەگوێرەی یاسای بودجە ، بڕیاری دادگای فیدراڵی و کۆتاییهاتنی ناکۆکییە داراییەکانی نێوان هەردوولا بووە

6-

هەسەدە چەک ڕادەستی حکومەتی کاتی سوریاناکات

ئەبجەر داود، وتەبێژی هەسەدە، بە ئاماژەدان بە پەرەسەندنی  تێکهەڵچوونەکان  لە سوریا، وتی: هەسەدە چەکەکانی خۆی ڕادەستی  هێزەکانی جۆلانی ناکات، تەنها لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی یاسایی نەبێت کە گەرەنتی پێگەی هێزە کوردییەکانی سوریا بکات