ته‌مووز 23, 2025 13:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیتالیا

وەزیری دەرەوەی ئێران  لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ هاوتا ئیتالیاییەکەی  وێڕای ئاماژە بە  دەسدرێژی سەربازی  ڕژێمی زایونی و ئەمریکا   دژی ئێران   لە نێو پڕۆسەیەکی دیپلوماتیکدا  ،جەختی کرد لەسەر  ئیرادەی گەلی ئێران بۆ پاراستنی  مافەکانیان

2-

بانگەوازی حەماس بۆ پشتیوانی جیهانی لەغەززە

بزووتنەوەی حەماس بە ئیدانەکردنی بێدەنگی بێ شەرمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر دڕندەکاری زایۆنیستەکان و شەڕی برسێتی لە دژی غەززە، داوای لە هەموو ئازادیخوازانی جیهان کرد  بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دژی ئەو جەنایەتانە بوەستنەوە

3-

بەیاننامەی ڕاگرتنی شەڕی غەززە لەلایەن ١١٠ ڕێکخراوی فریاگوزاری

زیاتر لە 110 ڕێکخراوی فریاگوزاری و مافەوانی جیهان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای ڕاگرتنی شەڕی سەر غەززە و هەڵگرتنی هەموو ئەو بەرتەسکییەکانیان کرد کە لەسەر دابینکردنی هاوکاری بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچەیە سەپێنراون

4-

داواکاری شێخ ئەزهەر بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی غەززە

ئەحمەد ئەلتەیب شێخی ئەلئەزهەر داوای لە هەموو تاقمە کاریگەرەکان کرد کە زۆرترین هەوڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دڕندەی  زایۆنیستی بدەن و ناچاری بکەن بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە غەززە

5-

خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی لە ئەمریکا

ئەمریکییەکانی ناڕازی  بە شەڕی غەززە لە واشنتۆن و نیویۆرک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خوازیاری ڕاگرتنی یارمەتی بەڕژێمی زایۆنی و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی غەززە بوون.

6-

دەم پارتی : دەبێت حکومەتی تورکیا بەرپرسایەتی خۆی قەبووڵ بکات 

فەرید شەن یاشار، نوێنەری  دەم پارتی  لە پەرلەمانی تورکیا، بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوە زۆرەکانی دەم  پارتی  لەگەڵ پارتەکانی دیکەی تورکیا لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، وتی: بۆ ئەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی ئاشتی بەدەست بهێنرێت، دەبێت حکومەتی تورکیا بەرپرسیاری خۆی قەبووڵ بکات