ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-07-2025/ پزشکیان: دەسدرێژیی رژیمی زایۆنی، یەکڕێزیی نیشتمانیی ئێرانییەکانی بەهێزتر کرد
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
پزشکیان: دەسدرێژیی رژیمی زایۆنی، یەکڕێزیی نیشتمانیی ئێرانییەکانی بەهێزتر کرد
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی، بە پێچەوانەی بۆچوونی بەرایی ئەوان، بووەهۆی بەهێزتربوونی یەکڕیزیی نیشتمانیی خەڵکی ئێران، پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری هەڵایسانی شەڕ نیە، بەڵام ئەگەر شەڕێک بەسەریدا سەپێندرێ، بە هێزمەندیی تەواو، بەرەڤانی لە یەکپارچەیی خاک و مەزنایەتی گەلی ئێران دەکا.
2
ژەنەڕاڵی زایۆنی: لە زەلکاوی غەززەدا نوقم بووین
"ئیسحاق بریک" ژەنەراڵی زایۆنی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران هەروا درێژەدەدا بە بەرەوپێش چوون لە دەسەڵاتی سەربازیی بەتایبەت لەبواری مووشەکیدا، پێی داگرت کە سوپای رژیمی زایۆنی نوقمی زەلکاوی غەززە بووەو هیچ پلانێکی بۆ داهاتوو نیە.
3
گرووپێکی عێراقی هۆشداری دهداته سودانی
کهتائیبی حیزبوڵڵای عێراق هۆشداری دهداته "محهمهد شیاع سودانی" سهرۆک وهزیرانی عێراق بۆ جێبهجێکردنی رێکهوتنهکهیان تایبهت بهکشانهوهی هێزهکانی ئهمریکا له عێراق و راشیدهگهیهنێت، لهدوای دوو مانگی دیکه، ههڵوێستی جیاوازیان دهبێت.
4
ترس وهەژاریی ناوچە کەنارئاویەکانی سوریای تەنیوە
خەڵکی ناوچە کەنارئاوییەکانی سوریا کە لەمانگی مارسدا شایەتی یەکێ لە دڕندانەترین و خوێناویترین تاوانکارییە ترۆریستییەکانی حکومەتی جۆلانی و قەڵاچۆی هەزاران کەس بوون، هەروا لە دۆخێکی خەمناکدا ژیان دەکەن و جگە لە نەبوونی ئاسایش، هەژاریش تەنگی پێ هەڵچنیون.
5
بوومەلەرزەی٦.٢ریشتەریی ئەندۆنزیای هەژاند
بوومەلەرزەیەکی ٦.٢ریشتەریی، ئەمڕۆ نیمچە دورگەی"میناهاسا" لە ناوچەی "سولاوسی"ی ئەندۆنزیای هەژاند.
رۆژی چوارشەممەش بوومەلەرزەیەکی ٥.٥ریشتەریی، "سەرام"ی ئەندۆنزیای هەژاند.