ته‌مووز 24, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

هەواڵێکی خۆش هەیە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

"ئیخلاس ئەلدولەیمی" جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە بڕیارێکی گرینگ بگیرێ سەبارەت بە درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. وتیشی: سپاس بۆ خودا، هەواڵێکی خۆش هەیە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

2

سەرۆک وەزیرانی عێراق: حەشدی شەعبی، ڕێکخراوێکی تەواو یاساییە

"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوو لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وتی: حەشدی شەعبی، ڕێکخراو و دامەزراوێکی سەربازیی فەرمیی عێراقە کە لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان دایە.

 

3

کوردەکانی سوریا، ئامانجی دواتری جۆلانی

ناوەندی هزریی"مێمێری" رایگەیاند؛ حکومەتی تازەی سوریا بە سەرۆکایەتی جۆلانی و بە پشتگریی تورکیا، شەپۆلێکی تازەی پەلامارە ڕێکخراوەکانی دژی کەمینەکان دەسپێکردووەو ئێستا، پاش عەلەوی، دەروزی ومەسیحیەکان، کوردەکان ئامانجی دواتری ناوبراو دەبن.

 

4

جەمیل بایک: دەسەڵاتدارانی تورکیا، ئەمڕۆکە چاولەدەستی کورد و ئۆجەلانن

"جەمیل بایک" یەک لە سەرکردەکانی پەکەکە، وتی: تورکیا ئەمڕۆ پێویستیی بە "عەبدوڵڵا ئۆجەلان" و کورد هەیە. وتیشی: دەسەڵاتدارانی تورکیا پەیان بەوە بردووە کە سیاسەتەکانیان بەرەوڕووی شکست بووەو درێژەی ئەو ڕێبازە، قەیرانی زۆر گەورەتری لێ دەکەوێتەوە.

 

5

درێژەی ژینۆسایدی فەلەستینیەکان لە٦٥٧رۆژ شەڕدا

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵ لەبارەی ئەگەری دامەزرانی ئاگربەس لە غەززە، ڕژیمی زایۆنی لە رۆژی٦٥٧ی شەڕدا درێژە بە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و گەمارۆی خنکێنەری کەرتی غەززە دەدا، لەلایەکی دیکەشەوە هەوڵەکانی بۆ پەیوەست کردنی ناوچەکانی لێواری رۆژاوایی بە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی پەرە پێ داوە.