ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-07-2025/ خشتهی دابهشکردنی موچهی مانگی پێنج بڵاوکرایهوه
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١
خشتهی دابهشکردنی موچهی مانگی پێنج بڵاوکرایهوه
وهزارهتی دارایی و ئابوریی حکومهتی ههرێمی کوردستان خشتهی دابهشکردنی موچهی مانگی پێنجی بڵاوکردهوه و سبهی دابهشکردنی مووچه دهستپێدهکات. ئاماژهی بهوهشکردووه، ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەربگرن.
2
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران: هەردەم لەگەڵ رووسیاو چین لەهاواهەنگیی داین
"کازم غەریب ئابادی" یاریدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی، پاش سێ رۆژ ڕاوێژکاریی چڕ لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشداربوون لە دوو دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشدا، وتی کە ئێران، ڕووسیاو چین، هەردەم هاواهەنگن لە ڕێکخستنی هەڵوێستەکانیان لەبارەی گرینگترین پرسە جیهانییەکان و بابەتەکانی هاوپێوەند بە ئێران لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.
3
بشێویی و کارەساتی تەندروستیی لە سوەیدا
سەرچاوە پزشکییەکان لەپارێزگای سوەیدا وێڕای ئاماژە بە دۆخی کارەساتباری مرۆیی لەو پارێزگایە پاش پەلامارگەلی دڕندانەی ترۆریستانی سەربە حکومەتی جۆلانی ڕایانگەیاند کە تووشی بشێوی و ئاڵۆزیی ڕاستەقینە بووین و کەڵەکەبوونی تەرمەکان لە نەخۆشخانەکان و لەسەر شەقامەکان، دەبێتەهۆی پیس بوونی بەرچاوی کەش و هەوا و ژینگە.
٤
ئاکسفام: کارەساتێکی مرۆیی لە غەززە خەریکە ڕوو دەدا
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی"ئاکسفام" لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە، گەیشتووەتە ئاستێکی دەگمەن و قات و قڕیی لەسەرتاسەری ئەو ناوچەدا پەرەی سەندووە، پێی داگرت، برسێتی، بووەتەمایەی گیان لەدەستدانی زۆرێ لە خەڵکی مەدەنی و کارساتێکی مرۆیی لە غەززە واخەریکە دەقەومێ.
5
کوژرانی٤٩کەس لە ئاکامی کەوتنەخواری فڕۆکە لە ڕووسیا
تێکڕای ٤٩ سەرنشینەکەی فڕۆکەیەکی ڕووسی لە ڕووداوی ناوچەی "ئامور" گیانیان لەدەست دا.