ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 25-07-2025/ پێداگریی پزشکیان لەسەر یەکڕیزیی نیشتمانیی خەڵکی ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
پێداگریی پزشکیان لەسەر یەکڕیزیی نیشتمانیی خەڵکی ئێران
سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئێران، بووەهۆی یەکڕیزیی و یەکگرتوویی نیشتیمانی، پێی داگرت: بێگومان ئێران خوازیاری شەڕ نیە بەڵام لەهەمبەر شەڕی سەپێندراودا، ئێرانییەکان بەو پەڕی تواناوە بەرگریی لە یەکپارچەیی وڵاتیان دەکەن.
2-
چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە شەهیدبوونی٨٩هاووڵاتیی فەلەستینی دیکە لە غەززە، ژماری شەهیدان گەیشتووەتە ٥٩هەزار و ٥٨٧ کەس.
3-
رەخنەی ئانرۆا لە بێ دەنگیی جیهان لەهەمبەر تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی
"ئیناس حەمدان" وتەبێژی ئانرۆا لە قاهیرە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ٣٣٠کەس لە فەرمانبەران و کارمەندانی ئانرۆا لە غەززە کوژراون و ٣٠٠ناوەندیشی وێرانبووە، رەخنەی گرت لە بێ دەنگە کردنی کۆمەڵگای جیهانی لەهەمبەر دڕندەکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە.
4-
مەکرۆن: فەلەستین بەڕەسمییەت دەناسین
سەرۆک کۆماری فەڕانسە وتی: ئەو وڵاتە لەئاراستەی بەرەڤانی لە خەڵکی فەلەستین پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمانگی سیپتەمبەری داهاتوو، وڵاتی فەلەستین بە رەسمییەت دەناسێ.
5-
درێژەی پەلاماری ئاسمانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر لوبنان
رژیمی زایۆنی لە دوێنێ ئێوارێوە جارێکی دیکە لە پەلامارە ئاسمانییەکانی، بەرزاییەکانی "ئەلڕەیحان" لە باشوری لوبنانی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، هاووڵاتیەکی لوبنانی شەهید بوو.
6-
هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی نەوتیی٥٠ساڵانی تورکیا لەگەڵ عێراق
تورکیا بەڕاگەیاندنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی نەوتیی دەیەی ١٩٧٠ی لەگەڵ عێراقدا واتا هێڵی بۆریی کەرکووک-جیهان، پێی داگرت؛ لەهەوڵی ڕێککەوتنێکی تازەو نوێدایە بەگوێرەی ڕاستییە ژیۆپۆلیتیکی و ئابورییەکان.