ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 25-07-2025/ عێراقچی: پیتاندنی ئێران، درێژەی دەبێ
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
عێراقچی: پیتاندنی ئێران، درێژەی دەبێ
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: جیهان دەبێ بزانێ کە هەڵوێستی ئێمە لەبارەی تەکنۆلۆژیای ئاشتیانەی ناڤۆکی، نەگۆڕاوەو ئێمە هێزمەندانە لە مافی گەلی ئێران لەمەڕ پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرگریی دەکەین.
2-
هاوێژرانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتی ئێرانیی ناهیدی ٢
سەتەلایتی بەدالەیی١١٠کیلۆگرامیی"ناهیدی٢" سەرکەوتووانە لەلایەن سەتەلایتهەڵگری سایۆز لە بنکەی "وێستۆچنی"ی ڕووسیاوە هاوێژرایە بۆشایی.
3-
درێژەی خۆپێشاندان دژی نەتانیاهو لە تەلاویڤ
خێزانی گیراوانی زایۆنی و ژمارێک لەناڕازییان لە تەلاویڤ بە سازدانی خۆپێشاندان وێڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕخوازانەی نەتانیاهو، خوازیاری ئاگربەس و پێک گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان لەگەڵ گیراوانیان بوون.
4-
رەخنەی توند لە گەڵاڵەی زایۆنیی پەیوەست کرانی لێواری رۆژاوایی
"فەرحان حەق" یاریدەری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە پەسەندکراوەی پەرلەمانی رژیمی زایۆنی بۆ پەیوەست کردن و داگیرکردنی لێواری رۆژاوایی لەلایەن ئەو رژیمەوە، وتی: ئەو پەسەندکراوانە، یاسایی نین و نموونەی ئاشکرای داگیرکەرین.
5-
حەماس: ئەمریکا، بەرپرسی راستەوخۆی درێژەی ژینۆساید لە غەززەیە
حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، درێژەی جەنایەتی برسیی راگرتنی خەڵک لە کەرتی غەززە، پەڵەیەکی شورەییە بەنێوچاوانی کۆمەڵگای بێ دەنگی جیهانی و ئەمریکاش بەرپرسی ڕاستەوخۆی درێژەی تاوانی ژینۆساید و برسیی راگرتنی خەڵکی غەززەیە.
6-
دەسپێبوونی هەڵمەتی یارمەتی گەیاندن بە زیارەتکارانی ئەربەعین
بە ئامادەبوونی "محەممەد ئەننوری"، قایمقامی ئەنبار و فەرماندەی پۆلیسی ئەو پارێزگایە، ناوەندی هەڵمەتی هاوبەشی یارمەتی گەیاندن و دابینکرانی ئاسایشی زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی لەو پارێزگایە بەیارمەتیی حەشدی شەعبی، دەستی بەکارکرد.