ته‌مووز 25, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

گرتەڤیدیۆی ساتی وێکەوتنی مووشەکی ئێرانی لە پاڵاوتگەی حەیفا

میدیا زایۆنییەکان، بە بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی ساتی وێکەوتنی مووشەکە ئێرانییەکان لە پاڵاوتگەی حەیفا، لە شەڕی ١٢ رۆژەدا، رەخنەیان گرت لە سیاسەتی سانسۆری نەتانیاهو و کابینە شەڕخوازەکەی.

2-

ژینۆساید لە غەززە، تاوانێکی تۆکمەوتەواوە

شێخ "ماهیر حەموود" سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی دینیی خۆڕاگریی وتی: ئەوەی وا لە غەززە روودەدا، برسیی ڕاگرتنێکی ئامانجمەند و جۆرێک ژینۆسایدە کە تێکڕای جیهان، تێیدا هاوبەشە.

3-

ڕێپێوانی لایەنگرانی فەلەستین لە یەمەن

خەڵکی یەمەن ئەمرۆ هەینیی جارێکی دیکە بۆ پشتگریی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و هەروەها بۆ شەرمەزارکردنی ژینۆساید و برسیی راگرتنی فەلەستینیەکان لە غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، هاتنەسەر شەقامەکان.

4-

رەخنەی "لاهور شێخ جەنگی" لە سیاسەتەکانی پارتی و یەکێتی

"لاهور شێخ جەنگی" سەرۆکی بەرەی گەلی هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، وتی: ئەو دوو پارتە، داهاتووی هەرێمی کوردستانیان کردۆتە قوربانیی پشک خوازیی خۆیان.

5-

جێبەجێکرانی گەڵاڵەی هێمن کرانی ڕێگاکانی ئەربەعین لە عێراق

سەرکردایەتی هەڵمەتی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەسرە، ڕایگەیاند؛ گەڵاڵەی هێمن کرانی ڕێگای زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی لە چوارچێوەی کاری لیژنە باڵاکانی ئەربەعین لە عێراق، دەس پێ دەکا.

6-

درێژەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی تورکیاو قوبرسی باکوری

میدیا هەواڵییەکان بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیاو قوبرسی باکوری هەروا بەردەوامەو دە کەس لە تورکیاو دوو کەسیش لە قوبرسی باکوری گیانیان لەدەست داوە، ڕەخنەیان گرت لە لاوازیی ئانکارا لە کوژراندنەوەو کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکان.