ته‌مووز 26, 2025 08:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

ڕاگێنرانی حەوت ئەرکی ستراتژیکی رێبەری شۆڕش لە چلەی شەھیداندا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێکدا بەبۆنەی چلەمین ڕۆژی شەھیدبوونی ژمارێک لە ھاووڵاتیان ، فەرماندەران و زانستوەرانی ناڤۆکی ، وێڕای ڕاگەیاندنی حەوت ئەرکی ستراتژیک فەرمووی : ھەردوو جووڵەی سەربازیی و زانستیی وڵات بەتین و تاوتر لە ڕابردوو دەچێتەپێش . 

2-
پێداگریی عەراقچی لەسەر وەستانی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژیکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ھاوشانانی عەرەبستانی ، پاکستانی ، میسری ، توونسی و بەنگلادیشیی خۆی ، وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ، جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی وەستانی ئەم تاوانکاریانە . 

3-
ھۆگریی ئێران و ئەوروپا لەسەر درێژەی دانوستانەکان

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئێران و ترۆئیکای ئەوروپی وادەخوازن خولی دواتری وتووێژەکان بەمزوانە بەڕێوەبچێت .  

4-

پێداگریی ئایەتوڵڵا سیستانی لەسەر داکۆکیی موسوڵمانان لە غەززە 

ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی شیعەکانی عێراق وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ، لە جیھانی ئیسلامی ویست بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگرتن لە کۆچپێکردنی فەلەستینیەکان و ھاوکاریکردنی فەلەستینیەکان ھەوڵ بدەن . 

5-
پەلاماری یەمەنیەکان بۆسەر چەند ئامانجی گرنگ لە ناوچە داگیرکراوەکان

یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند بە مووشەکی واوەدەنگی فەلەستینی دوو پەلامارمان کردووەتەسەر چەند ئامانجی گرنگی ڕژێمی زایۆنی لە بیئروسەبع، ئیلات ، عەسقەلان و باشووری حەیفا . 

6-

شەھیدبوونی بەسیجیەک لە سەردەشت

سەرباری ڕێککەتنی ئاسایشیی لە نێوان تاران و بەغدا سەبارەت بە ڕێگرتن لە جووڵەی گروپە تیرۆریسیتەکان و چەککردنی ئەم گروپانە ، تەقەی ئەندامانی گروپێکی تیرۆریستیی بۆسەر بنکەی سپای پاسداران لە سەردەشت ، بووە ھۆی شەھیدبوونی بەسیجیەک و برینداربوونی بەسیجیەکی دیکە.