ته‌مووز 26, 2025 10:22 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-
ڕێپێوانی دژە زایۆنی لە سەرانسەری ئێران 

ڕۆژی ڕابردوو لە سەرانسەری ئێران لاگرانی گەلی فەلەستین لە ڕێپێوانێکی بەرفراواندا ، وێڕای پێداگریی لەسەر درێژەی داکۆکیی لە گەلی فەلەستین ، تاوانکاریە دژەمرۆییەکانی زایۆنیەکان و لاگرانی ئەوانیان لە غەززە بەتوندی شەرمەزارکرد .

2-
ڕەخنەی لازارینی لە شێوازی ھاوکاریە ئاسمانیەکان بۆ غەززە

فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانروا جەختیکردەوە بەردانەوەی ھاوکاریی مرۆیی بە فڕۆکە بۆ کەرتی غەززە ، گرانترین و ناکاراترین شێوازی گەیاندنی ھاوکاریی بۆ دانیشتوانی ئەو دەڤەرەیە و خەڵکێکی زیاتر دەبنە قوربانی .

3-
خۆێشاندانی دژە زایۆنی لە پاریس

پشتیوانانی فەلەستین ڕۆژی ڕابردوو بە سازدانی خۆپێشاندانێک لە پاریس وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ، بایکۆتکردنی ئەم ڕژێمە و کردنەوەی تێپەڕگە بۆ ناردنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ غەززەیان داواکرد . 

4-
داوای عەلەویەکان بۆ دەسوەردانی نێودەوڵەتیی لە سوریا

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای عەلەویەکانی سوریا دەسورەدان و لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی بۆ لێکدانەوەی تاوانکاریەکانی دژی عەلەویەکانی سویا لە لایەن حکومەتی کاتیی جەولانی داوا کرد . 

5-
دەسدرێژیی نوێی لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر خاکی سوریا

میدیا سوریەکان ڕایانگەیاند ، تاقمێک لە لەشکەریانی ڕژێمی زایۆنی بۆجارێکی دیکە چوونەتە نێو مەزرانی ئەبوومەزرا لە باشووری قونەیتەرە . 

6-
پەلامارەکانی داعش بۆسەر بنکەکانی ھەسەدە لە سوریا

ناوەندی میدیایی ھەسەدە ڕایگەیاند لە پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر بنکەی ئەوان لە گوندی ئەلزەر لە ناوچەی ئەلبەسیرە لە ڕۆژھەڵاتی دەیرەزوور چەند کەس لە ھێزەکانی ئەوان کوژراو یان بریندار بوونە .