ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-07-2025/ ھاواھەنگیی دیپلۆماسی و ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرامبەر دوژمندا
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
ھاواھەنگیی دیپلۆماسی و ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرامبەر دوژمندا
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : سەربازانی گۆڕەپانی دیپلۆماسیش ڕۆژ و شەو لە تەنیشت ھێزە چەکدارەکان ، پاڵەوانانە لە ھەمبەر دوژمنداندا بەرگریی لە وڵات دەکەن .
2-
ڕەخنەی خاچی سوور لە قەیرانی غەززە
سەرۆکی کومیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور بە ئاماژە بە تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە جەختیکردەوە ھەموو پێودانگە یاسایی ئەخلاقیەکان لە غەززە خراونەتە ژێرپێ .
3-
ڕەخنەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕەوشی مرۆیی غەززە
نوسینگەی ھاواھەنگیی مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان وشداریی دا بارودۆخی کەرتە غەززە کە لەپێشترەوە قەیراناوی بوو ، ئێستا بە پەرەسەندنی برسیەتی و درێژەی پەلامارە سەربازیەکانی ڕژێمی زایۆنی ، بەخێرایی ڕووی ناوەتە خراپی .
4-
بەرزبوونەوەی ژماری کوژراوەکانی سوەیدا
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند لە تێکھەڵچوونی نێوان دەرووزیەکان و ھێزەکانی حکوومەتی کاتیی جەولانی لە سوەیدا تا ئێستا ھەزار و 386 کەس کوژراون کە 386 کەسیان مەدەنین .
5-
کوژرانی سێ تیرۆریست لە زاھیدان
دەسەڵاتی دادوەری لە ئاگاداریەکدا کۆتایی ھاتنی پەلاماری تیرۆریستیی بۆسەر بینای دادگای زاھیدان و کوژرانی سێ تیرۆریست و شەھید و برینداربوونی ژمارێک لە ھاوڵاتیانی ڕاگەیاند
6-
نیگەرانیی گۆترێش لە درێژەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە قەیرانی ڕوولەزیادبوونی کەرتی غەززە ، گوتی : وشەکان منداڵان تێرناکەن و ڕەوشی غەززە بووە بە قەیرانێکی ئەخلاقیی کە ویژدانی جیھانیی دەھەژێنی .