ته‌مووز 27, 2025 08:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

زیاتر لە 80 شەھید لە غەززە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند لە بەربەیانیی دوێنێوە تا ئێستا زیاتر لە 80 کەس بەھۆی پەالمار و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە شەھید بوونە کە زیاتر لە چل کەسیان ئەوانە بوون کە بۆ وەرگرتنی خۆراک سەرەیان گرتبوو .

 

02

گوشاری وڵاتانی عەڕەبی بۆسەر حەماس بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەس

ڕۆژنامەی ڕەئیەلیەوم ڕۆژی ڕابردوو نووسی : زۆرێک لە وڵاتانی عەڕەبی لە ھاواھەنگیی لە گەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە ھەڕەشەی دابڕینی پێوەندی، بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەس گوشاریان خستووەتە سەر حەماس. 

03

سەتەلایتی ناھیدی2 نیگەرانیی نوێی وڵاتانی ڕۆژاوایی

گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی ھەڵدرانی سەتەلایتی ناھیدی 2 بە مووشەکی سایۆزی ڕووسی بە نیگەرانیی نوێی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە سەرکردەیی ئەمریکا ڕاگەیاند . 

 

04

حکومەتی کاتیی سوریا ھەر جۆرە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ھەسەدە ڕەتکردەوە

کاربەدەستێکی وەزاڕەتی حکومەتی کاتیی سوریا ڕایگەیاند سەرباری کۆبوونەوەی نێوان کاربەدەستانی حکومەتی کاتیی سوریا و ھێزەکانی ھەسەدە لە پاریس ، ھێشتا ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان دوو لایەن نەکراوە . 

 

05

گوڵپی : نەوتێک نەدراوە بە بەغدا

عومەر گوڵپی بەربژێری ھەڵبژێردراوی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند ھیچ نەوتێک ڕادەستی بەغدانەکراوە و ئەم بابەتە ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دەخاتە مەترسی . 

 

06

کۆبوونەوەی شارۆکەنشینانی زایونی لە تەلەڤیڤ

شەوی ڕابردوو ھەزاران شارۆکەنشینی زایۆنی لە تەلەڤیڤ دەستیاندایە خۆپێشاندان و وەستانی شەڕ و واژۆکرانی خێرای ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی یەخسیرانیان داواکرد .