ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-07-2025/ شەهیدبوونی دایک و منداڵە بەلووچەکە، بوو بە مانشێتی میدیاکانی جیهان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
شەھیدبوونی دایک و منداڵە بەلووچەکە ، بوو بە مانشێتی میدیاکانی جیھان
میدیاکانی جیھان وێڕای ڕوماڵکردنی ھەواڵی شەھیدبوونی لانیکەم 5 کەسی مەدەنی لە پەلامارە تیرۆریستیەکانی ڕۆژی شەممەی زاھیدان ، مانشێتەکانی خۆیان تەرخان دا بە شەھیدبوونی دایک و منداڵێکی بەلووچ لەم پەلامارانەدا .
02
ناڕەزایەتی جیھانیی لە دژی برسیەتی و جینۆساید لە غەززە
لە ئەنجامی بەردەوامیی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە ، شارومەندانێکی زۆر لە وڵاتانی جیھان لە نیۆیۆرکەوە بگرە تا تونس ، بە سازدانی خۆپێشاندانی گەورە ، وێڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی برسیکردن و جینۆساید ، خوازیاری وەستاندنی خێرای شەڕی دژی گەلی فەلەستین بوون .
03
حەماس پەلاماری سەر گەمیی حەنزەلە-ی شەرمەزار کرد
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، ڕاگرتنی گەمیی فریاگوزاری حەنزەلە و ڕفاندنی سەرنشینەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد وبە تاوانێکی نوێی تیرۆریستی و چەتەیی دەریایی ناوی برد .
04
قالیباف : دەبێ ھاریکاریی لەگەڵ ئاژانس ھەڵپەسێردرێ
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەماندا گوتی : یاسای پەسەندکراوی پەرلەمان دیار و ڕوونە و ھەر چەشنە ھەنگاوێک لە بارەی ھەڵپەساردنی ھاریکاریی لەگەڵ ئاژانس دەبێ بە پێی یاسا ئەنجام بدرێت .
05
ئیبراھیم حەمادە دەبێت بە نوێنەری تڕەمپ بۆ کاروباری سوریا ؟لە کاتێکدا کە سەرچاوە ئەمریکیەکان باسی ئەگەری دیاریکرانی ئیبراھیم حەمادە ئەندامی کۆنگرە بە ڕەچەڵەکی عەرەب ، دەرووزی و کورد وەک نوێنەری تایبەتی تڕەمپ بۆ کاروباری سوریا دەکەن ، ھەندێ نیگەرانیی لە نێو کوردانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا سەریھەڵداوە لە بارەی لادانی سەرنجی واشنتۆن لە دۆسیەی کوردەوە بۆ لای باشووری سوریا و دەرووزیەکان .
06
2ھەزار ملیار دۆڵار تێچووی شەڕی تورکیا و پەکەکە
تونجەر بەکرھان ھاوسەرۆکی دەم پارتی وێڕای رەخنەگرتن لە سیاسەتە ئابووریەکانی تورکیا کە بەردەوام قەیران دروستدەکات ، گوتی : شەڕ و لێکدانەکانی چەند دە ساڵەی نێوان پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا ، نزیکەی 2 ھەزار ملیار دۆڵاری تیچووە .