ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-07-2025/ تۆپبارانی خان یوونس لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
تۆپبارانی خان یوونس لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە
کەناڵی دەنگوباسی قودس بەرلەنێوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنی ناوچەی ڕۆژاوایی ئەسسەتر لە شاری خان یوونس ھەڵکەوتوولە باشووری کەرتی غەززەی تۆپباران کردووە .
2
تەقینەوەی گوماناوی چەند پاس لە تەلەڤیڤ
ڕۆژی رابردوو سەرچاوە ھەواڵیەکانی ڕژێمی زایۆنی باسی تەقینەوەی چەند پاسێکیان کرد لە ناوچەی بایت یام ھەڵکەوتوو لە تەلەڤیڤ. پۆلیسی ئیسراییل گوتی تەرمێکی سووتاو لە نێو پاسێکدا دۆزراوەتەوە و ھۆکاری ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی بۆدەکرێت .
3
لوبنانیەکان تاوانکاریەکانی ئیسراییل لە غەزەیان شەرمەزار کرد
خەڵکی لوبنان و پەنابەرانی فەلەستینیی دانیشتووی ئەم وڵاتە بە کۆبوونەوە لە ناوەندی شاری بەیرووت ، تاوانکاری و سیاسەتی ڕژێمی زایۆنی بۆ برسی ڕاگرتنی منداڵان و ژنان و بەساڵاچوان لە کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد .
4
بەعسیەکان نابێت ببن بە پەرلەمانتار
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند ، پێوستە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەریی و ڕێگرتن لە پەرلەمانتاربوونی ئەوانەی پەیوەندیان بە حزبی بەعسی عێراقەوە ھەبووە جێبەجێ بکرێت .
5
ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە باکووری ڕۆژاوای تورکیا
لە شەوی ڕابردووەوە ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە دارستانەکانی باکووری ڕۆژاوای تورکیا دەسپێبووە و گژەبا بە خێرایی ئەم ئاگرەی پەرەپێداوە و ئاسمانیش سوور ھەڵگەڕاوە .
6
دزەکردنی خۆفڕەکان بۆ نێو دامەزراوەکانی ھازگەی ئەتۆمیی ژاپۆن
کاربەدەستانی ژاپۆنی ئەمڕۆ درکاندیان سێ خۆفڕ دزەیان کردووەتە نێو دامەزراوەکانی ھازگەی ئەتۆمیی گێنکای ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە .