ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-07-2025/ درێژەی پەلاماری دڕندانەی زایۆنییەکان لە غەززە هاوکات لەگەڵ برسیی ڕاگرتنی خەڵک
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
درێژەی پەلاماری دڕندانەی زایۆنییەکان لە غەززە هاوکات لەگەڵ برسیی ڕاگرتنی خەڵک
لە٦٦١ـەمین رۆژی شەڕی غەززەدا، بۆردومانی ئەو ناوچەو سیاسەتی برسیی ڕاگرتنی دانیشتووانی لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنییەوە هەروا بەردەوامە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ٨٨ فەلەستینی دیکە شەهید و ٣٧٤کەسیش بریندار بوون بەم چەشنە ئاماری شەهیدان گەیشتە ٥٩هەزار و٨٢١ کەس.
2
رژیمی زایۆنی لە غەززە، لە داعش دڕندەتر جوڵایەوە
"ئەنتۆنیۆ ئاگیلار" سەرهەنگ دووەمی پێشووی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا وتی کە لەماوەی خزمەتە سەربازییەکەی، قەت شایەتی دڕندایەتییەکی هاوشێوەی ئەوەی وا سوپای رژیمی زایۆنی لە غەززە دژی خەڵکی سیڤیلی برسیی دەیکا، نەبووە.
3
سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبوڵڵا: خۆڕاگریی، سپەری ڕاستەقینەیە لەهەمبەر دەسدرێژکاریی زایۆنییەکان
"حوسێن حاج حەسەن" سەرۆکی فراکسیۆنی "بەعلبەک هەرمل" لە پەرلەمانی لوبنان پێی داگرت، تەنیا ڕێگای پاراستنی مەزنایەتی، سەروەریی و ئاسایشی لوبنان، درێژەی ڕێبازی خۆڕاگرییە، ئەو ڕێبازەی هەردەم بەرەڤانی لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی لێکەوتووەتەوە.
4
گەمارۆی قورسی سوەیدا، ئاو و خۆراک دەس ناکەوێ
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لە شپرزەبوونی بارودۆخ لە سوەیدا کرد لەبەر گەمارۆدرانی قورسی و ڕایگەیاند، دەس و پێوەندییەکانی سەربە جۆلانی پێش دەگرن بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچە.
5
بارانی بەلێزمە، هەزاران چینی بێ ماڵ و حاڵ کرد
بارینی بەلێزمەی باران لە پیکەنی پێتەختی چین و پارێزگاکانی دەورووبەری کە مەترسی جمینی زەوی و هەستانی لافاوی، تاوپێداوە، بووەهۆ هەتا زیاتر لە چوارهەزار کەس شوێنی نیشتەجێبوونیان جێ بێڵن.
بەرپرسانی چینی ڕایانگەیاند، لە یەکێ لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە لەبەر بارینی بارانی بەخوڕ، دوو کەس گیانیان لەدەست داو و دوو کەسی دیکەش بێ سەروشوێن بوون.