ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-07-2025/ وەڵامدانەوە بە هەڵیت و پەڵیتی وەزیری شەڕی رژیمی زایۆنی دژی ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
وەڵامدانەوە بە هەڵیت و پەڵیتی وەزیری شەڕی رژیمی زایۆنی دژی ئێران
سەرتیپی دووەمی پاسدار"عەلی محەممەد نایینی" وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەبارەی قسەی پڕووپووچ و هەڵیت و پەڵیتی وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنی دژی ئێران، وتی: ئەو چەشنە ئاخاوتنە بێ مانایە، زیاتر لایەنی هێرشی دەروونی هەیە، بەڵام هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنانەت بۆ ساتێکیش لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی بەرگرییان، خافڵ نەبوون.
2
کەوتنەخوارەوەی دوو درۆن لە هەولێر
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق، ڕایانگەیاند؛ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناس لە پارێزگای هەولێری کوردستانی عێراق کەوتوونەتە خوار.
یەک لەو درۆنانە لەنێو زەوییەکی کشت وکاڵیی لە گوندی "کەورەسۆر" و ئەوی دیکەش لە ناحیەی "رزگاری" سەربە قەزای خەبات کەوتوونەتە خوار.
3
تەگەرەنانەوەی ئەمریکا لەبەردەم هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق
"سوهەیلە سوڵتانی" پەرلەمانتاری عێراقی باسی زەخت و گوشاری وڵاتانی بیانی و لەسەروویانەوە، ئەمریکای کرد بەدژ هێزەکانی حەشدی شەعبی و وتیشی: دەسوەردانە دەرەکییەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، ڕێ دەگرێ لە پەسەندکرانی یاسای هاوپێوەند بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراقدا.
4
سەرچاوەیەکی سەر بە حکومەتی جۆلانی: چەندین حاڵەتی ئێعدام لە سوەیدا ئەنجامی گرتووە
سەرچاوەیەکی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، بارودۆخ لە پارێزگای سوەیدا بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسیدار و ئاڵۆزکاو بووەو چەندین حاڵەتی لەسێدارەدران لەو پارێزگایە ئەنجامی گرتووە کە هۆکارەکەی، جێگیرکرانی میلیشیای چەکداری نایاساییە کە پێش دەگرن بە ئەرکی دامەزراوە حکوومییەکان و خرانەڕووی راژەکاریی گشتی ، ئەوەش قەیرانی مرۆیی زیاتر پەرەپێ دەدا.
5
کوژرانی١٢١٠سەربازی سوپای ئۆکرانیا
بەرپرسێکی باڵای ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ لەماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەکانی شەڕتێدا، ١٢١٠سەربازی خۆی لەدەست داوە.