ته‌مووز 29, 2025 08:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1)
بەڕێکردنی یارمەتی بە فڕۆکە بۆ غەزە بێسوودە

وتە بێژی سندوقی مناڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) شەوی ڕابردوو لە وتووێژ لە گەڵ  کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند:ئێمە  لە هەمە جۆرە هەوڵێک  بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆدۆستانە بە غەزە پێشوازی  دەکەین بەڵام بەڕێکردنی ئەم یارمەتیانە بە فڕۆکە سوودێکی وای نیە.

2)

عەڕاقچی وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای دایەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:ئەگەر پەلاماری ئەمریکا  بۆسەر دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ئێران دووپات بێتەوە،ئێران وەڵامێکی وا دەداتەوە کە   تەنانەت ئەمریکا پێی نەشاردرێتەوە.

3)

بەڵگەکانی پێوەندی گەمیی نوقم بوو بە ڕەژێمی زایۆنی بڵاو بوونەوە

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا بەڵگەکانی هاوکاری  خاوەنی کۆمپانیای گەمیە نوقم بووەکە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بڵاو کردەوە و جەختی کردەوە کەشتیوانەکە گوێی نەدابوە وریایی پێدانە کان.

4)
۵شەهید و بریندار لە پەلاماری بە خۆفڕ بۆسەر باشوری لوبنان

وەزاڕەتی بێهداشت و تەندروستی لوبنان شەوی ڕابردوو باسی شەهیدبوونی کەسێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکەی کرد لە پەلاماری بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشوری لوبنان.

5)

دیداری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژائاوای ئیران و مەسرور بارزانی 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەی لەگەڵ پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە هەولێر بە پێشوازی لە پەرەی پێوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران به تایبەت ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی:هاوکاری هاوبەش دەوری کاریگەری هەیە لە دابینی بەرژەوەندی ئەم دوو نەتەوە.

6)
زیانی لۆجستیکی ئەمریکا لەشەڕە12 ڕۆژەکەی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنی

بە گوێرەی ڕاپۆرتی CNNبە گێڕانەوە لە دوو سەرچاوەی ئاگادار ، ئەیالەتە یەکگرتوورکان لە شەڕە 12 ڕۆژەکەی ئیسراییل لە گەڵ ئێران لە ژوئەنی 2025 نزیکەی چوار یەکی پاشەکەوتی موشەکە پێشکەوتووەکانی «تاد»ی خۆی سەرف کرد.