ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 29-07-2025/ تاوانکاری نوێی زایۆنیستەکان لە نوسەیرات
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1)
تاوانکاری نوێی زایۆنیستەکان لە نوسەیرات
لە پەلامارئ شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرماڵی خەڵک لە ناوچەی(المخیم الجدید) لە باکوری(النصرات) لە ناوەندی کەرتی غەززە 30کەس شەهید بوون.
2)
هەڕەشەی نتانیاهۆ لەبارەی پەیوەسکرانی چەن بەش لەکەرتی غەززە
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە ئاراستەی هەوڵ بۆ پشک وەرگرتن لەسەر مێزی وتووێژ لەبارەی دامەزرانی ئاگر بەس لە کەرتی غەززە و گۆڕینەوەی یەخسیران هەڕەشەی کرد کە ئەم ڕژێمە چەن بەشێکی غەززە بە سەرزەویە داگیراوەکانی دیکەوە دەلکێنێ.
3)
ڕەتکردنەوەی ئیدیعای دەسوەردانی ئێران لە وتووێژەکانی ئاگربەسی غەززە
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدیعای تڕامپ سەبارەت بە دەسوەردانی ئێران لە وتووێژەکانی ئاگربەسی غەززەی بەتەواوەتی بێ بنەما زانی و جەختی کردەوە وەها ئیدیعاگەلێ بەجۆرێک چەواشەکاری و ڕاکردن لەدەس بەرپرسایەتی و وەڵامدانەوە بە بەشداری ئەمریکا لە ئەنجامدانی تاوانکاریی ڕژێمی زایۆنی لە دژی نەتەوەی فەلەستینە.
4)
دادگەی فیدڕاڵی عێراق 3سکاڵای هەرێمی ڕەت کردنەوە
دادگەی باڵای فیدڕاڵی عێراق سێ سکاڵای سەبارەت بە پڕۆژەی کارەبا و خەرجکردنی مزو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە.ئەو سکاڵایانەی لە لایەن پاڕلمانتارانی سیاسی و فەرمانبەرانی هەرێم هاتبونە گۆڕێ بێ ئاکام مایەوە.
5)
تایلەند و کامبۆج ڕێککەوتن
شاندە سەربازیەکانی تایلەند و کامبۆج لە مالیزیا بەیەکەوە دیداریان کرد و لەسەر گەڵاڵەیەکی7 ماددەیی بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکی نێوانیان ڕێککەوتن.ئەم ڕێککەوتنە داگری قەدەغەی ناردنی هێزی سەربازی زیاتر بۆ سەر سنور لە لایەن هەردوو لا و گۆڕینەوەی یەخسیر و تەرمەکانە.