ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 29-07-2025/ شەهیدکرانی88 فەلەستینی دیکە لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
شەهیدکرانی88 فەلەستینی دیکە لە غەززە
ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە ، لانیکەم 88 کەسی مەدەنی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە خاک وخوێن گەوزاند .
2
بەڕێوەچوونی ڕێو ڕەسمی ڕێزنان لە شەهیدان بە ئامادە بوونی ڕێبەری شۆڕش
ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی شەھیدانی شەڕی داسەپاوی ئەم دواییانە بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ، بنەماڵەی بەڕێزی شەھیدان ، ژمارێک لە بەرپرسانی باڵای وڵات و چین و توێژەکانی جەماوەر ، لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوەچوو .
3
ئۆجەلان :بەشداری هەمووان لە پڕۆسەی ئاشتیدا پێداویستیەکی گرنگە
عەبدوڵڵا ئۆجەڵان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە دیدارێکی ئەندامانی بەنەماڵەکەیدا جەختیکردەوە بۆ بردنەپێشی دروستی پرۆسەی ئاشتیی و چارەسەریی دیموکراتیک ، ھاوبەشیی ھەموو لایەنەکان پێویستیەکی ھەرەگرنگە .
4
ئۆلیانۆف:ئێران مافی پیتاندنی ئۆرانیۆمی هەیە
نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە ڤیەنا بە ئاماژە بەوەی کە ئێران مافی بەکارھێنانی ئاشتیانە لەوان پیتاندنی ئۆرانیۆمی ھەیە ، گوتی : بردنەژێر پرسیاری ئەم مافە تەواو گاڵتەجاڕانەیە .
5
خستنەڕێی بەرنامەی پزیشکیی ئەڕبەعین لەلایەن حەشدی شەعبی
حەشدی شەعبی یەکەم ئەپلیکەیشنی عێراقیی بۆ ڕاژەکاریی پزیشکی و دەرمانی لە سەروبەندی ئەربەعین وەڕێخست . ئەوەش یەکەم ئەپلیکەیشنی عێراقیی پسپۆڕیە لە بواری ڕاژەکاریی پزیشکی و دەرمانیی .
6
تایلەند و کامبۆج ڕێککەوتن
شاندە سەربازیەکانی تایلەند و کامبۆج لە مالیزیا بەیەکەوە دیداریان کرد و لەسەر گەڵاڵەیەکی7 ماددەیی بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکی نێوانیان ڕێککەوتن.ئەم ڕێککەوتنە داگری قەدەغەی ناردنی هێزی سەربازی زیاتر بۆ سەر سنور لە لایەن هەردوو لا و گۆڕینەوەی یەخسیر و تەرمەکانە.