ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 30-07-2025/ قالیباف تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزارکرد
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
قالیباف تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزارکرد
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە شەشەمین کۆنفرانسی سەرۆکی پەرلەمانەکانی جیهانی لە ژنێڤ، ئاماژەی بەوەدا کە قەیرانی غەززە زەنگێکی مەترسی جیهانییە و وتی: ئەم جەنایەتگەلە بیرهێنانەوەی جەنایەتی نازیەکانە و جیهان دەبێ شەرمەزاریان بکات
2-
زەبری خۆڕاگریی فەلەستین لەڕژێمی زایۆنیستی
خۆڕاگریی فەلەستین بەئامانجگرتنی تانکێکیی مێرکاڤای ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ئەلتەفاح لە شاری غەززە و بەئامانجگرتنی دوو تانک و بولدۆزەرێکی ئەو ڕژێمە لە ناوەڕاستی غەززەی ڕاگەیاند
3-
زەبرێکی دیکەی یەمەنییەکان لە ڕژێمی زایۆنی
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە مووشەکی بالیستیکی سەروو دەنگ لە جۆری فەلەستین ٢ هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی ئەلەد لە ناوچە داگیرکراوەکان و دانیشتوانی زایۆنی بەرەو پەناگەکان هەڵاتوون
4-
گۆتێرێش: موتەکەی غەززە دەبێ کۆتایی پێ بێت
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و دۆخی کارەساتبار و ترسناک لە کەرتی غەززە وتی: ئەم موتەکەیە دەبێ بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت
5-
داوای ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ بایکۆتکردنی ڕژێمی زایۆنی
نزیکەی ٤٠ پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەورووپا داوایان لە یەکێتیی ئەورووپا کرد کەڕژێمی زایۆنی بایکوت بکرێت و ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەم ڕژێمە ڕابگرێت
6-
وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا دیاریکرا
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی حکومەتی کاتی سوریا، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ١٥ تا بیستەم لە سوریا بەڕێوەدەچێت، وتی: جۆلانی یەک لەسەر سێی نوێنەرانی پەرلەمانی کە ٢١٠ ئەندامی هەیە دیاری دەکات
7-
سونامی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.0 پلە نیمچە دورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیای هەژاندووە و بەهۆیەوە سونامی4 مەتری لێکەوتووەتەوە و 30 دوا لەرزە لەو ناوچە تۆمارکراوە.