ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 30-07-2025/ جەختی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
جەختی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە
لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە فەلەستین، جگە لە جەختکردنەوەی وڵاتانی بەشداربوو لەسەر پەسەندکردنی حکومەتی فەلەستین،پێداگری کرا لەسەر کۆتایی هێنان بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە کردەوە
2-
شەهیدبوونی براوەی خەڵاتی ئۆسکاری فەلەستینی
عودە محمد خەدالین چالاکوانی فەلەستینی و یەکێک لە سینەماکارانی فیلمی دیکۆمێنتاریی "هیچ خاکێکی دیکە نییە" کە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بوو، لە هێرشی چەکداری دانیشتوویەکی زایۆنیستی لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو شەهید بوو
3-
خۆپیشاندانی دژ بە ناتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان
دەیان چالاکوان و سیاسەتوان و خۆپیشاندەری زایۆنی لە تەلئەبیب خۆپیشاندانی دژە نەتانیاهۆیان بەڕێوەبرد و "برسییەتی غەززە"یان شەرمەزار کرد و خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵوگۆڕی گیراوەکانیان لەگەڵ دیلە فەلەستینییەکان بوون
4-
وشداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە حاند برسێتی لە غەززە
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، غەززە ڕووبەڕووی برسێتییەکی واقعی بووەتەوە و "کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە لەبەردەم چاوی جیهاندا خەریکە ڕوو دەدات . پێویستە جیهان هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی تەلئەبیب
5-
ڕەخنەی ئەردۆغان لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە حکوومەتی زایۆنیستی درێژە بە جینۆسایدەکەی دژی خەڵکی غەززە دەدات، وتی: ئەم تاوانانە "خراپتر لە ئۆردوگاکانی نازییەکان" لەبەردەم چاوی جیهاندا ڕوودەدەن و مایەی شەرمەزارییە بۆ جیهان
6-
ڕەخنەی چاودێری مافی مرۆڤ لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
بەرپرسی بەشی عێراقی لە چاودێریمافی مڕۆڤ بە ڕەخنەگرتن لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پێویستە بەغدا و هەولێر پێدانی مووچە لە یارییە سیاسییە نەوتییەکاندا نەبیننەوە و ئەم پرسە وەک ئامرازێک بەکارنەهێنن
7-
کوردانی سوریا ئامادەن بۆ قسەکردن لەگەڵ دیمەشق
مەزڵوم عەبدی بە ئاماژەدان بە وتووێژەکان بەمەبەستی تێکەڵبوونی نزیکەی 100 هەزار هێزی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا : ئێمە ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقین