ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 30-07-2025/ جەختی عەراقچی و ئیمام عەلی ڕەحمان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و تاجیکستان
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
جەختی عەراقچی و ئیمام عەلی ڕەحمان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و تاجیکستان
لە دیدارێکی نێوان سەید عەباسی عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیمام عەلی ڕەحمان، سەرۆککۆماری تاجیکستان، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنەی ئێران و تاجیکستان کردەوە
2-
زیادبوونی شەھیدانی غەززە
وەزارەتی تەندروستی غەززە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ڕاگەیاند و وتی کە ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە ٦٠ هەزار و ٣٤ کەس
3-
هۆشداریی یەمەن بە لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنیستی
حیزام ئەسەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن، وشداری بە هەموو کۆمپانیاکانی کەشتیوانی وڵاتانی پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستی دا کە لە قۆناغی چوارەمی ئۆپراسیۆنی دەریایی بۆ پشتیوانی لە غەززە، کەشتیەکانی ئەو وڵاتانەش دەکرێنە ئامانج
4 -
سەندرز: ناتانیاهۆ بکوژە
بێرنی سەندێرز سیناتۆری ئەمریکی بە توندی ڕەخنەی گرت لە نتانیاهۆی منداڵ کوژ و وتی: ناتانیاهۆ منداڵکوژە و حکومەتی ئەمریکا چیتر مافی ئەوەی نییە یارمەتی حکومەتە ڕەگەزپەرستەکەی نەتانیاهۆ بدات
5-
تاوانەکانی ڕژێمی جوڵانی دژی ژنانی عەلەوی
ئێلمانیتور بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆڕتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی جۆلانی دژی عەلەوییەکان و دروزەکان ڕایگەیاند کە لانیکەم ٣٦ ژن و کچی عەلەوی لە لازقییە، تەرتووس، حومس و حەما ڕفێنراون و مەترسی هاوسەرگیری زۆرەملێ و قاچاغ کردنیان لەسەرە
6-
جموجۆڵەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق
سه ڕچاوه یه کی ئه منی له پارێزگای ئه نبار له عێراق ڕایگه یاند، کاروانێکی سه ڕبازی ئه مریکا که به که ڕه سته ی سه ڕبازی ته یارکراوه له بنکه ی عه ین ئه سه د بۆ بنکه ی ئه لته نف له سوریا به هۆکارێکی نادیار گواسترایه وه
7-
نیگەرانی دەسەڵاتدارانی تورکیا لە توانەوەی سەهۆڵبەندەکان
دەسەڵاتدارانی تورکیا نیگەرانی خۆیان لە توانەوەی سەهۆڵبەندە سروشتییەکانی چیای گیلۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەربڕی و بە کارەساتێکی کەشوهەوا و مەترسییەکی جددی بۆ سەر ئیکۆسیستەمی وڵاتەکەیان ناوبرد