ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 31-07-2025/ ئیدانەکرانی بایکۆتە تازە سەپێندراوەکانی ئەمریکا دژی ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ئیدانەکرانی بایکۆتە تازە سەپێندراوەکانی ئەمریکا دژی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت؛ بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا دژی ئێران، نموونەی ئاشکرای تاوان دژی مرۆڤایەتییەو ئەو وڵاتە دەبێ لەبەر پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ، بخرێتەبەر لێپێچانەوەو لێپرسینەوە.
2-
نەعیم قاسم: هێزو دەسەڵاتی لوبنان، چەکی حیزبوڵڵایە
"شێخ نەعیم قاسم"، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا وێڕای شەرمەزاکردنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە کە بەپشتگریی ئەمریکا دەیکا، وتی: چەکی خۆڕاگریی لوبنان، چەکێکی ڕەوایە لەهەمبەر داگیرکەریی زایۆنییەکان و خۆڕاگریی قەت ملکەچ و تەسلیم نابێ.
3-
نیگەرانیی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە تەڵەکانی مەرگ
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین وێڕای ئاماژە بە شەهیدبوونی١٣٠٠کەس لەکاتی دابەشکرانی یارمەتییەکانی ناسراو بە تەڵەی مەرگ، ڕایگەیاند، ئەو کەسانە بەزەبری گولـلەی ڕاستەوخۆی زایۆنییەکان شەهید بوون.
4-
سێ هەڵمەتی دژە زایۆنیی یەمەنییەکان
سەرتیپ"یەحیا سەریع"وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: هێزەکانمان لە سێ هەڵمەتی تازەداو بە کەڵک وەەرگرتن لە پێنج درۆن، سێ ئامانجی زایۆنیان لە تەلاویڤ، عەسقەڵان و نەقەب بەئامانج گرت.
5-
پەلاماری ئاسمانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریا
سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا ڕایانگەیاند، رژیمی زایۆنی، بنکەو بارەگاکانی "تیپی١٠٧"ی سوپای سوریای لە شاری "جەبلە"ی سەربە پارێزگای لازقییە لە باشوری رۆژاوای ئەو وڵاتە، بۆردومان کرد.
6-
تۆمارکرانی ناوی٣١ هاوپەیمانی و٣٩پارت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق
"جۆمانە غەلای" وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ٣١ هاوپەیمانی و ٣٩ پارتی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ناویان نووسیوە، ڕایگەیاند؛ ڕێوڕەسمی تیروپشکی تایبەت درانی ژمارە بە لیستەکان، ٩ی ئاگۆست بەڕێوە دەچێ.