ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 31-07-2025/ شەرمەزارکرانی هەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ رژیمی زایۆنی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
شەرمەزارکرانی هەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ رژیمی زایۆنی
"ئەمیرسەعید ئیرەوانی" باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: هەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنی، چەشنێک خەیانەت کردن بە مافە نێودەوڵەتییەکان و دادگەریی جیهانییە.
2-
تۆپبارانی لوبنان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە
سەرچاوە لوبنانییەکان، وێڕای ئاماژە بە پەلاماری تۆپخانەیی رژیمی زایۆنی بۆسەر شارۆچکەی سنوریی"عەیتا ئەششەعب" لە باشوری لوبنان، ڕایانگەیاند، هێشتا ڕێژەی خەسار و زیانەکانی ئەو دەسدرێژکارییە، ڕوون نیە.
3-
چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە بەراگەیاندنی ئەوەی کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٥١ فەلەستینی لەکاتی دابەشکرانی خۆراک و ٦٠کەسیش لە ئاکامی پەلامارگەلی جیاجیای زایۆنییەکان بۆسەر غەززە، شەهیدبوون، ئاماری شەهیدانی غەززەی ٦٠هەزار و ١٣٨کەس ڕاگەیاند.
4-
وشداریی ئانروا لەحاند دۆخی کارەساتباری غەززە
"عەدنان ئەبووحەسەنە" ڕاوێژکاری میدیایی ئانروا ڕایگەیاند، برسێتی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە قۆناخێکی قەیراناوی، قات و قڕییەکی ڕاستەقینەو کارەساتێکی مرۆیی و جەنایەتێکی گەورە لەلایەن زایۆنییەکانەوە خەریکە ئەنجام دەگرێ.
5-
ئۆڵمرت: شەڕ لە غەززە، جەنایەتە
"ئیهود ئۆڵمرت" سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژیمی زایۆنی وێڕای ڕەخنەگرتن لە درێژەی سیاسەتی شەڕخوازانەی نەتانیاهو، درێژەی شەڕ لە غەززەی بە جەنایەت زانی و خوازیاری دادگەییکرانی نەتانیاهو بوو.
6-
گیرانی دوو سەرکردەی داعش لە کەمپی هۆل
ناوەندی میدیایی هەسەدە ڕایگەیاند، دوو سەرکردەی ترۆریستانی داعش کە بەرپرسی جم و جۆڵە ئەمنییەکانی داعش بوون لە کەمپی هۆل لە گردووپەڕی حەسەکە، قۆڵبەست کران.