ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 31-07-2025/ عێراقچی: بێ دەستەبەری و قەرەبوو، دانوستان ناکرێ
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
عێراقچی: بێ دەستەبەری و قەرەبوو، دانوستان ناکرێ
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی مەرجی زیانبایی و دەستەبەریی کرد بۆ دەسپێکرانەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکاداو پێی داگرت؛ پیتاندن، مافی ڕەوای گەلی ئێرانە، بۆیە پێملی هەڕەشە، گزی و فریو و گوشار نابێ.
2-
زەبروەشاندنی قەسام لە رژیمی زایۆنی
گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی و چەکەمەنییەکانیان لە رۆژهەڵاتی"ئەلقەرارە" هەڵکەوتوو لە"خان یونس"ی بە گولـلەهاوەن کردۆتەئامانج و زەبرێکی قورسی لە داگیرکەران داوە.
3-
خۆپێشاندانی خوێندکارانی یەمەنی بۆ پشتگریی لە غەززە
خوێندکاران، مامۆستایانی وانەبێژ و کارمەندانی زانکۆکانی یەمەن لە خۆپێشاندانێکدا، درێژەی تاوانکاریی ژینۆسایدو سیاسەتی برسیی ڕاگرتنی خەڵک لە غەززەیان شەرمەزار کردو رق و تووڕەیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بێ دەنگیی کۆمەڵگای جیهانی.
4-
سەندرز: نەتانیاهو، درۆزنێکی بێزارکەرە
"بێرنی سەندرز" سێناتۆری ئەمریکی، بەتوندی ڕەخنەی گرت لە "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەبەر نکۆڵی کردنی لە قەیرانی خۆراک لە غەززەو وتی کە نەتانیاهو"درۆزنێکی بێزارکەر"ـە.
5-
ڕێژەی گیرانی کۆچبەرانی ئێرانی لە ئەمریکا روولە زیادبوونە
بەپێی ڕاپۆری میدیاکان، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە دەرکرانی ئێرانیانی دانیشتووی ئەمریکا ئەمساڵ لەبەراوەرد لەگەڵ شەش ساڵی ڕابردوو، دە هێندە زیادی کردووە، پاش پەلاماری ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران، ڕێژەی گیرانی ئێرانیان لە ئەمریکاش بەرز بووەتەوە.
6
شەرمەزارکرانی هێرش بۆسەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران
"ماریا زاخارۆوا"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، وتی: مۆسکۆ هەرچەشنە هەڕەشەیەکی هێرشکرانەسەر دامەزراوەگەلی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، بەتوندی شەرمەزار دەکا.