ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 01-08-2025/ بەسەدان هەزار کەس لە غەززە، بەرەوڕووی مەترسیی مەرگن
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
بەسەدان هەزار کەس لە غەززە، بەرەوڕووی مەترسیی مەرگن
نەخۆشخانەکانی غەززە ڕایانگەیاند، لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە٥١شەهیدیان وەرگرتووە کە٢٣یان لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدابوون.
02
ڕاگەیێندرانی مەرجی حەماس بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاگربەس
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەکدا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ گەڕانەوەی خێرا بۆسەر مێزی دانوستان، بەومەرجەی یارمەتییەکان بگاتە دەست کەسانی ئاتاج و قەیرانی مرۆیی و برسێتی لەغەززە کۆتایی پێ بێ.
03
ئێران، ئیدیعای پڕووپووچی ئەمریکاو وڵاتانی لایەنگری، ڕەت کردەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی پاڵدرانی تۆمەتە ئاسایشییەکان لەلایەن١٤وڵاتەوە لەوان ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە، وتی کە؛ ئەو بانگەشە پڕووپووچانە، درۆی ئاشکراو بەرەوپێش بردنی کەمپەینی لەئێران ترساندن یان ئێران فۆبیاو بەئامانجی لەگوشارخستنی گەلی مەزنی ئێرانە.
04
چوونەدەری دیپلۆماتەکانی رژیمی زایۆنی لە ئیمارات
رژیمی زایۆنی رۆژی پێنج شەممە بەشی زۆری کارمەندانی باڵوێزخانەکەی لە ئیمارات بردە دەر.
05
نەیارەتیی پوتین لەگەڵ دەسوەردانی رژیمی زایۆنی لەکاروباری سوریا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند کە، سەرۆک کۆماری رووسیا، لەدیدار لەگەڵ "ئەسعەد ئەشەیبانی"، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا، نەیارەتی رووسیای راگەیاند لەگەڵ هەرچەشنە دەسوەردانی رژیمی زایۆنی یان هەوڵدان بۆ پارچە پارچەکرانی خاکی سوریا.
06
ئەمریکا، تارەفەی سەر هاوردەکانی زیاد کرد
"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە واژۆی دوو فەرمانی کارگێڕیی جیاجیا، تارەفەی قورسی تازەی لە سەتا ١٠ بۆ٤١ی سەپاندە سەر هاوردەکانی دە وڵات و ناوچە.