ئاب 01, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

حەماس: سەردانی ویتکۆف لە کەرتی غەززە، سەردانێکی کارتۆنیە

"عیززەت ئەشەرق"ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە لێدوانێکدا پێی داگرت، سەفەری "ستیڤن ویتکۆف"ی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کەرتی غەززە، سەردانێکی کارتۆنی و پڕووپاگەندەییە.

02

کونسوڵخانەکانی ئێران لە عێراق لە حاڵەتی ئامادەباشیدان

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بۆ دابینکرانی ئاسایشی زیارەتکارانی ئێرانی و ڕاگەیشتن بە بابەتە کونسوڵیەکانی ئەو زیارەتکارانەی پاسپۆرتەکانیان وون کردووە یان پێویستیان بەیارمەتی هەیە، کونسوڵخانەکانی ئێران لە عێراق، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

03

مێرشایمەر: رژیمی زایۆنی لەهەوڵی پارچەپارچە کردن دایە

مێرشایمەر، بیرمەندی ناوداری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رۆژی رابردوو لە لێدوانێکدا رایگەیاند، رژیمی زایۆنی لەهەوڵی پارچە پارچە کرانی ئێران و کردنی بە سوریایەکی دیکەیە. ئەوان خوازیاری دراوسێی لاواز و کەم دەسەڵاتن.

04

ئایدن مەعرووف: هیچ گرفتێک لە بەردەم هاتنی مووچە نییە

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دوێنێ باسی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەولێر و بەغدای کرد و وتی : هیچ گرفتێک لە بەردەم هاتنی مووچەی مانگی حوزەیران و تەممووزدا نییە

05

لاڤرۆف: ئوروپا، جیهان دەخاتە مەترسیی

"سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا وتی: ئاڵمان و ئوروپا بە تەرخان کردنی ٨٠٠ ملیارد یۆرۆ لەلایەن ئەندامانی یەکێتی ئوروپاوە بۆ تێچووی بەرەڤانی، جیهان تێوەگلاوی شەڕی سێیەمی جیهانی دەکا.

06

تەشەنای شەڕی تیجاریی ترەمپ دژی کەنەدا

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێنێ پێنج شەممە، پاش ئەوەی کەنەدا پشتگریی کرد لە پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین، شەڕی تیجاریی وڵاتەکەی دژی کەنەدای تاوپێدا.