ئاب 01, 2025 13:16 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

گردبوونەوە لە یەمەن بۆ پشتگریی لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە

هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن بە سازدانی گردبوونەوەیەکی بەرفراوان لە شاری سەعدە، وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریەکانی رژیمی زایۆنی دژی خەڵکی غەززە، پشتگریی لێبڕاوانەی خۆیان لە خۆڕاگریی فەلەستین راگەیاند.

02

پەلامارە ئاسمانییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر باشوری لوبنان

سەرچاوە لوبنانییەکان رۆژی ڕابردوو ڕایانگەیاند: رژیمی زایۆنی ، باشوری لوبنان و ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی "بەقاع"یان بۆردومان کرد.

03

سەرۆک کۆماری ئێران شەممە سەردانی پاکستان دەکا

"شەفقەت عەلی خان" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە دوکتور"مەسعود پزشکیان" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەمەبەستی گەشتێکی دوو رۆژەی، سبەی شەممە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، سەردانی ئەو وڵاتە دەکا.

04

ئەمریکا: زیانبایی نادەین بەڵام دانوستان دەکەین!

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بەپرسیارێک سەبارەت بە داوای ئێران بۆ درانی زیانبایی هێرشکرانەسەر دامەزراوە ناڤۆکییەکان، وتی : هاتنەئارای هەرچەشنە داواکاریی درانی زیانبایی بە ئێران، گاڵتەجاڕانەیە، بەڵام ئێمە ئامادەی وتووێژ لەگەڵ ئێرانداین.

05

شاسوار عەبدولواحید: بەشێک لە داهاتی خەڵک، ڕادەستی بەغدا بکەن

"شاسوار عەبدولواحید" سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، وێڕای ڕەخنەگرتن لە دوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان، وتی: یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان تەنانەت ئامادە نین بەشێک لە داهاتی خەڵک ڕادەستی بەغدا بکەن هەتا مووچەو مەعاشی فەرمانبەران بدرێ.

06

بارانبارین لە هیند و گیان لەدەستدانی١٧٠ کەس

دەوڵەتی هیند ڕایگەیاند؛ پاش بارانبارینی بەلێزمەو لافاو لە باکوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تائێستا ١٧٣ کەس گیانیان لەدەست داوە، ٣٦ کەس بێ سەروشوێن و ٢٨١ کەسیش بریندار بوون.