ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-08-2025/ تیرۆری شەھید ھەنیە بەڵگەیەکی دیکە لەسەر تاوانکاریی ڕژێمی زایۆنی
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
تیرۆری شەھید ھەنیە بەڵگەیەکی دیکە لەسەر تاوانکاریی ڕژێمی زایۆنی
وەزاڕەتی دەرەوەێ ئێران بە بۆنەی یەکەم ساڵھاتی تیرۆری شەھید ھەنیە بە دەستی ڕژێمی زایۆنی جەختیکردەوە ، ئەم تیرۆرە زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە ماکی تیرۆریستیی و تاوانکارانەی ئەم ڕژێمەی بۆ ھەموان ئاشکراکرد.
2-
پێداگریی ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەی ورمێ لەسەر یەکڕیزیی موسوڵمانان
شێخ مەماد کەلسی نژاد ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەی ورمێ ، لە چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ھاواری ئەلئەقسا لە کەربەلا وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە لەسەر یەکیەتی موسوڵمانان لە ھەمبەر ئەم ڕژێمە داگیرکەرە پێی داگرت .
3-
زەبروەشاندنی قەسام لە لەشکەریانی زایۆنی
گوردانەکانی قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، کۆبوونەوەی لەشکەریانی زایۆنی و ئۆتۆمبێلەکانی ئەرتەشی داگیرکەر لە باشووری ڕۆژاوای خان یۆنسی داوەتە بەر پەلامار و ژمارێک لە لەشکەریانی ئەم ڕژێمە کوژراون یان برینداربوونە .
4-
ئیدانەکرانی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لەلایەن تورکیاوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنی محەمەد دەروێش بەرپرسی شۆڕای حەماس لە ئەستەموڵ بۆجارێکی دیکە وێڕای داکۆکیی لە گەلی فەلەستین ، تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەی بە جینۆساید زانی و شەرمەزاری کرد .
5-
پەلاماری یەمەنیەکان بۆسەر فڕگەی بن گۆریۆن
یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند فڕگەی بن گۆریۆنی ڕژێمی زایۆنی بە موشەکی بالستیکی واوەدەنگی فەلەستینی2 پێکراوە .
6-
ئامانجی ڕژێمی زایۆنی ھەڵوەشاندنی سوریایە
وەزیری ڕاگەیاندنی سوریا گوتی : ڕژێمی زایۆنی بە داکۆکی لە حیکمەت ھیجری سەرکردەی دەرووزیەکان لە سوەیدا ، بە دوای ھەڵوەشاندنی سوریایە و بەرگری لە دەرووزیەکان تەنیا بیانوویەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پیلانە .
7-
دەسپێکی خولی نوێی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ھەرێمی کوردستان
کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بە ڕاگەیاندنی دەسپێکی خولی نوێی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی عێراق گوتی : ھەر لەم چوارچێوەیەدا 250 لەشکەریی تورکیا دوێنێ پەلاماریان کردە سەر ناوچەی گەلی لە ناحیەی باتیفای پارێزگەی دھۆک .