ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-08-2025/ جەختی پزشکیان لەسەر پشتگریی لە مافی چارەنووسی فەلەستینیەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1)
جەختی پزشکیان لەسەر پشتگریی لە مافی چارەنووسی فەلەستینیەکان
مەسعودی پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە لە تویتێکدا وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەری ئەم شەهیدەی خۆڕاگریی نووسی:ئێمە لەسەر بەرگریی لە ئێران و پشتگریی لە مافی چارەنووسی گەلی فەلەستین سوورین.
2)
ئیدانەکرانی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی
سەرۆکی کۆمەڵەی موسوڵمانانی ئەوروپا لە چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ھاواری ئەلئەقسا لە کەربەلا وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە گوتی : لە کەربەلاوە لەگەڵ فەلەستینیەکان پەیمان نوێ دەکەینەوە تا ھاواری بێتاوانیی ئەوان بە گوێی جیھان بگەیەنین .
3)
ڕەتکرانەوەی بانگەشەی دزینی ھاوکاریە مرۆییەکان لەلایەن حەماسەوە
عزت الرشق ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس بانگەشەی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دزینی ھاوکاریە مرۆییەکان لەلایەن حەماسی ئیدانەکرد و گوتی ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر نیە .
4)
شەھیدبوونی زیاتر لە 100 فەلەستینی لە ناوەندەکانی بەشینەوەی خۆراک
فەرحان حەق وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند ، زیاتر لە 100 فەلەستینی کە لە ڕێگەی کاروانەکانی خۆراک یان نزیکی ناوەندەکانی بەشینەوەی خواردن لە غەززە لەلایەن ڕژێمی زاییۆنیەوە پێکراون ، شەھید و سەدان کەسی دیکەیش بریندار بوونە .
5)
خۆپێشاندانی دژی جەولانی لە سوەیدا
سەدان ناڕازی لە شاری سوەیدای باشووری سوریا بە سازدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان وێڕای شەرمەزارکردنی بەردەوامیی کوشتاری دەرووزیەکان لەلایەن حکومەتی کاتیی جەولانی ، چوونەدەری خێرای ھێزەکانی سەربە جەولانی لە سوەیدایان داواکرد .
6)
پێداگریی جەماوەری تورکیا لەسەر جێبەجێکرانی بەتەواوەتیی پرۆسەی ئاشتی
ھەباس شاھین سەرۆکی دەمپارتی لە ئامەد بە ئاماژە بە پێکھاتنی لیژنەی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا گوتی : گەلی تورکیا چاوەڕێی جێبەجێکرانی بەتەواوەتیی ئەم پرۆسەیەن و بێدەنگەی حکومەت لەمبارەوە خەڵکی تورکیای بەپەرۆش کردووە .