ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-08-2025/ پێداگریی عەراقچی لەسەر وشیاریی وڵاتانی ناوچەکە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
پێداگریی عەراقچی لەسەر وشیاریی وڵاتانی ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ ھاوشانی ئیماراتیی خۆی جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی وشیاریی وڵاتانی ناوچەکە لەھەمبەر پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنی
2
زیادبوونی ژماری شەهیدانی غەززە
لەپەلامارەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە لانیکەم 18 فەلەستینی دیکە شەهید و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
3
تووڕە بوونی لاپید لە کابینەی نتانیاهۆ
ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی بە کاردانەوە بە بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆی زیندانی زایۆنی لە لایەن قەسسامەوە هێڕشی کردە سەر سیاسەتەکانی شەڕخوازانەی نتانیاهۆ و کابینەکەی وتی:سەیری وێنەی ئاویتار بکەن،لە حاڵێکدا کە ئەو خەریکە لە تونێلاندا شەڕی مان و نەمان دەکا ئێوە تاوانبارن.
4
کوردستانی عێراق ئامادەی میوانداریی کردن لە زیارەتکارانی ئەڕبەعینه
فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسولی ئێران لە هەولێر وتی:هەرێمی کوردستانی عێڕاق بۆ میوانداریی زیارەتکارانی ئەڕبەعین ئەوپەڕی هاوڕێیەتی و هاریکاری کردووین و هێز و ئیمکاناتێکی زۆری بۆ خزمەت بە زیارەتکارانی ئەڕبەعین تەرخان کردووە.
5
دەس بەکارکردنی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی«هاواری ئەقسا» لە کەربەلا
چوارەمین خولی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی«هاواری ئەقسا» بە تەوەری پشتگریی لە ئاڕمانجی فەلەستین دوێنێ هەینی بە ئامادە بوونی 400کەسایەتی ئایینی،فەرهەنگی و سیاسی لە 60 وڵاتی جیهانەوە لە کەربەلا دەسی بەکار کرد.
6
گیرانی یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای ڕژێمی بەعسی ڕووخاوی عێراق
سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق ڕایانگەیاند عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی ، ناسراو بە قەسابەکەی نۆگرە سەلمان ، یەکێک لە بەدناوترین ئەنفالچیەکان و ئەشکەنجەدەرانی یەخسیرە ئێرانیەکان دوای چەندین ساڵ ڕاکردن لە دەستی دادوەری ، لە پارێزگەی موسەنا دەسگیرکرا .